مۆبايلەکانتان بکەن بە کۆنتڕۆڵی تەلەڤزيۆن

 

زۆرجار لەکاتی سەيرکردنی تەلەفزيۆندا رەنگە کۆنتڕۆڵەکەيمان لە بەردەستدا نەبێت و بشمانەوێت بيگۆڕين يان هەر گۆنکارييەک بمانەوێت لەسەری ئەنجام بدەين.

بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژياشەوە زۆرينەی کات مۆبايلەکانمان پێيە و لە گيرفان يان ناو دەستماندايە، هەربۆيە دەتواندرێت بۆ زۆر مەبەست بەکاربهێندرێت کە يەکێک لەوانە وەک کۆنتڕۆڵە.

لەم سەردەمەی ئێستادا زۆرينەمان مۆبايلی زيرەکمان پێيە بەتايبەت ئەو ئامێرانەی سيستمی ئای ئۆ ئێس يان ئەندرۆيديان لەسەرە واتە گالاکسی و ئايفۆن و ئێچ تی سی و سۆنی ئێريکسۆن و چەندانی ديکەش.

دەکرێت ئەو مۆبايلانە بکرێن بە کۆنتڕۆڵ و کاری گۆڕين و کوژانەوەی تەلەڤيزيۆنەکانی پێ ئەنجام بدرێت ئەمەش تاڕادەيەک کارئاسانی لەلای بەکارهێنەرانی دروست دەکات.

ئەنجامدانی ئەو کارەش لەلايەن چەند بەرنامەيەکەوە دەکرێت، بەڵام باشترينی ئەوانەش ئەمانەن:

ئەم چوار بەرنامەيە تەنيا بۆ ئەندرۆيد دەبن:

4- Android TV Remote Control

Android-TV-Remote-Control

ئەم بەرنامەيەش بۆ ئايفۆن دەبێت:

بۆ دابەزاندنی هەر يەکێک لەو بەرنامانە دەتوانن بچنە (ئاپ ستۆر ، پلەی ستۆر) لە مۆبايلەکانتان، دواتر ناوی ئەو بەرنامەيە بنووسن کە مەبەستتانەو دواتريش ئينستاڵی بکەن، يان راستەوخۆ لەناو بابەتەکە کليک لەسەر ناوەکەی بکەن.

دوای ئينستاڵ کردنی دەبێت جۆری ئەو تەلەڤزيۆنە هەڵبژێرن کە دەتانەوێت وەک کۆنتۆڕۆڵەکەی بەکاريبهێنن.

وه‌رگیراوه‌ به‌سوپاسه‌وه‌


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!