ویندۆزفۆن چیە؟

سیستەمێکی کارپێکەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە کە لە نۆڤەمبەری ٢٠١٠ ناسێندرا ، ڤێرژێنی یەکەمی ئەم سیستەمە ٧ بوو بەڵام پاش تێپەڕاندنی ٢ ساڵ ڤێرژنی ٨ ئەم سیستەمە هاتە ناو بازاڕەوە. یەکەم کۆمپانیاکان وا ئەم سیستەمەیان بەکارهێنا نۆکیا و سامسۆنگ بوون و پاشان ئەوانێش کۆمپانیاکانی دێڵ و هواوی و ئێچ تی سی بوون.

ئەم سیستەمە لەگەڵ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس جیاوازی زۆری هەیە و شێوازی چنینی پڕۆگرامەکان بەشێوەی مێتڕۆیە (هەر ئەو شتەی وا لە ویندەوزی ٨ کۆمپیوتەر دەبینرێت) باشیێک کە ئەم سیستەمە هەیەتی سووک بونیەتی، بەو شێوەیەی کە لە سەر ئەو ئامێرانە وا ڕەمیان ٢٥٦ بە باشی ئیجرا دەبێت.

مایکرۆسۆفت خۆی ئەڵێت کە ویندەوزفۆن وەکا سیستەمی ئەندرۆید پڕشوو بڵاو نیە و ئەوەندە سووکە کە کەس بڕوا ناکات، من پێم وایە هۆی ئەم خێرای و سووکەیە نەبوونی شتێک بە ناوی ‌Home screen لە ویندەوزدایە لە بەر ئەوەی کە بەڕاستی گرافیکێکی زۆر لە سەر ئەم بابەتە ئەندرۆید دەیگرێت.

لە ساڵی ٢٠١٤ لە کۆنفڕانسی بیڵدی مایکرۆسۆفت لە سانفرانسیسکۆ ویندەوزفۆنی ٨.١ ناسێندرا و لەمەو بەر هەموو کەس لە ویندەوزفۆنی ٨ بە ٨.١ سەفەریان کرد.

پاشان کڕینی نۆکیا لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە ئیدی لە سەدا نەوەدی ئەو ئامێرانەی وا ویندەوزفۆنیان بەکاردەهێنا نۆکیا بوون. بەڵام پاشان ماوەیێکی کەم مایکرۆسۆفت یەکەمین مۆبایلی خۆی بە ناوی Lumia 640 ڕەوانەی بازاڕی کرد.

 

تاکوو کۆتای ساڵی ٢٠١٣ لە ستۆری ویندەوز ۱۳۰٫۰۰۰ پڕۆگرام ساز کراوە و پێم وا بێت تاکوو ساڵانی ٢٠١٨ سیستەمێکی بەقوەتی لێ دەربێت.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!