بۆ ئەوەی شەحنی ئایفۆن درەنگتر تەواو ببێت.. ئەم کارە بکە

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن بەدەست زوو دابەزینی شەحنی ئامێرەکانیانەوە دەناڵێنن و تامەزرۆی بیستنی هەواڵی چارەسەرێکن.

لەم ڕووەوەو بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە کۆمپانیای ئەپڵ لە ئەپدەیتی نوێی سیستمی ئای ئۆ ئێسدا نیشانەیەکی نوێی بۆ سۆفتوێری ئامێرەکانی زیادکردووە کە بریتیە لە نیشانەی Low power mode، کە بە چالاککردنی  تەمەنی پاتری ئامێرەکە بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەبێت.

بە چالاککردنی ئەم نیشانەیە بەکاربردنی شەحنی ئامێرەکە کەم دەبێتەوە،  ئەویش بە‌هۆی وەستانی کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر لە  ئامێرەکەدا، لەوانەش ڕاگرتنی ڕیفرێشی ئەپڵیکەیشنەکانی باکگراوندی ئامێرەکە، ڕاگرتنی  داونلۆد و هێنانی ئیمەیل، کوژانەوەی شاشەی ئامێرەکە لەکاتی دانانی بە هەڵەوگەڕاوی.

بە چالاککردنی Low power mode  ڕەنگی هێمای شەحنی سەر شاشەی ئامێرەکە دەگۆڕێت بۆ ڕەنگی زەرد،  بە شەحنکردنەوەی ئامێرەکەو گەشتنی ڕێژەی شەحنەکەی بە زیاتر لە 80%  ئامێرەکە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و چالاکییە وەستاوەکانیش دەکەونەوە کار.

هەنگاوەکانی چالاککردنی نیشانەکەش بەم جۆرە دەبێت:

Setting > Battery > Low power mode-on

…………
سه‌رچاوه‌ : خەندان


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!