زۆر جار ئه‌م پرسیاره‌ دووباره‌ ئه‌كرێته‌وه:(خوای گەورە پێش ئەوەی دروستمان بکا ئەزانێ کێ بەھەشتی ئەبێ و کێ دۆزەخی،،،کەواتە بۆ ھەوڵی پەرەستن و چاکـــەکردن بدەین) ؟؟

..
زۆر جار ئه‌م پرسیاره‌ دووباره‌ ئه‌كرێته‌وه‌ ::
(خوای گەورە پێش ئەوەی دروستمان بکا ئەزانێ کێ بەھەشتی ئەبێ و کێ دۆزەخی،،،کەواتە بۆ ھەوڵی پەرەستن و چاکـــەکردن بدەین) ؟؟!!!
 .
زۆر پێویستە (عیلم / زانست) ی خوا لە گەڵ ( ویست ) ی خوا جیاکە ینەوە،،،خوا ئەزانێ مرۆڤ چی بەسەر یەت و چی ئەکا بەڵام ئایا پێی وتووە وا بکە؟؟ پێی وتوە خەڵک بکوژە؟؟ خراپە بکە؟؟؟ بێ گومان نەخێر…
.
مامۆستای پۆلێک کە شارەزای قوتابییەکانێتی پێش تاقیکردنەوە ئەزانێ کێ دەر ئەچێ و کێ دەرناچێ،،،ئایا ئەوانەی نەیانخوێند و دەرنەچون گوناھی مامۆستاکەی تێدایە؟؟؟
ئێمەی مرۆڤ ھەندێ شت بەسەرمانا سەپێنراوە وەک ( زمان،،ڕەنگ،،باڵا،،شکڵ،،وڵات،،دایک و باوک و خزم) …کە ھیچیان بە ویست و ئیرادەی خۆمان نەبوە بۆیە لە دوا ڕۆژدا ھیــــــــچ جۆرە پرسیارێکمان لێ ناکرێ لەو بوارانە ( بۆ کورتەباڵا بویت؟؟ بۆ فڵان کەس باوکت بوو؟؟ بۆ ڕەنگت سپی/ ڕەش / ئەسمەر بوو؟؟ بۆ بەکوردی قسەت ئەکرد؟؟؟؟؟
تەنھا پرسیار لە کردار و گوفتارمان ئەکرێ لە ڕۆشنایی تواناکانمان [لایکلّف اللە نفسا الا ما آتاھا]
 .
وه‌رگیراوه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌ مامۆستایه‌كی به‌رێز ..
.
.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!