چەند هۆکارێک بۆ هەڵوەران و لەدەست دانی ڤژ (پرچ):

male-pattern-baldness-main_0

1- هۆکارى هۆرمۆنی: کەم وکوڕی لە کاری هۆڕمون دەبێتە هۆى هەڵوەرینی پرچ. ئەگەر هاتوو لیکەرژێنی دەرەقی زۆر چالاک بێت یان کەم چالاک بێت ئەوا پرچەڵوەرین ڕوودەدات. بۆیە بە چارەسەرکردنی ئەم کیشەیە پرچ هەڵوەرین دەوەستێت. هەروەها پرچ هەڵوەرین روودەدات کاتێک کەموو کوڕی هەبێت لەهاوسەنگی هۆرمۆنی نێرینە ( (androgensیان هۆرمۆنی مێینە (estrogen). راوێژکردن بە پزیشکی پسپۆری تایبەت بۆدیاریکردنی رێژەی ئەم هۆرمۆنانە یارمەتی چارەسەری ئەم حاڵەتە دەدات.
2- منداڵ بوون: ئافرەتی سک پر لەوانەیە توشى هەڵوەرانی پرچ بێت لە ماوەى 3 مانگ دوای منداڵبوون. ئەمەش پەیوەندی بە گۆرانی باری دەررونی دابەزینی رێژەی چەند هۆڕمۆنیک لەشى دایکەکە کە بەرپرسیارە لە پاراستنی پرچ لە هەڵوەرین. چونکە لەکاتی سکپڕی ڕیژەی ئەم هۆرمۆنانە بەرز دەبێتەوە پرچ دەپارێزێت. بۆیە پاش منداڵبوون ڕێژەی ئەم هۆڕمۆنانە کەم دەبیتەوەو دەگەڕێتەوە باری پیش منداڵبوون.
3- چارەسەری کیمیاوی: هەندێک جۆری چارەسەر بە تایبەت چارەسەری گۆکردی لەوانەیە بیتە هۆى قژ هەڵوەرین. بە ڕاگرتنی ئەم چارەسەرەکە چژ هەڵوەرینەکە رادەوەستێت. هەروەها هەندێ دەرمانی تر کە لەوانەیە ببیتە هۆى پرچ وەرین لەوانە: ئەو دەرمانانەی ڕیگرى کردن بەکاردێ لە خست بوونەوەى خوێن (anticoagulants) هەروەها بە خوێن شل کەرەوە ناسراوە. هەروەها ئەو دەرمانانەی بە چارەسەری شێرپەنجە بەکاردێ (چارەسەری کیمیاوى) وە چارەسەرەکانی نەخۆشى جومگەکان ( نقرس یان داء المفاێل ) وە زۆری وەرگرتنی فیتامین ڕ وە حەبی کۆنترۆڵی منداڵ بوون وە دەرمانی دژە دڵتەنگبوون ئەمانە دەبنە هۆی پرچ هەڵوەرین.
4- هەندێ نەخۆشی کەڕووی دەبیتە هۆی قژ هەڵوەرین. بەشێوەیەکی گشتی لە قۆناغی منداڵی قژهەڵوەرین ڕوودەدات ئەمەش بەهۆی توشبوون بە چەند کەڕوویەک. ئەمەش بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت بە بەکارهێنانی دژە کەڕوو پاش راوێژکردن بە پزیشک.
5- کەموو کوڕی لە خۆراک: خواردنی خۆراکی جۆراو جۆر زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی پرچ.
خواردنی دەوڵەمەند بە پرۆتین و خواردنی نا هاوسەنگ دەبیتە هۆی هەڵوەرینی قژ. بۆیە لەکاتی هەست کردن بە هەڵوەرینی پرچ بەئاسانی لە ڕەگەوە ئەمە بەڵگەیە لە هەبوونی خواردنی نا هاوسەنگ و ناڕێک. بۆچارەسەرى ئەم حالەتە خواردنی دەولەمەند بە پڕۆتین (وەکو گۆشتی ماسی و گوشتی سپی و هیلکە و شیر) وە خواردنی خۆراکی جۆراو جۆر.
6- نەخۆشی (نەساغی): ئەگەر کەسیک نەشتەرگەری بۆکرابێت یان بۆماوەیەکی دوورو درێژ بناڵێنێت بەدەست نەخۆشیەوە ئەوە لەوانەیە ببیتە هۆی لە دەست دانی پرچ. بەڵام ئەم جۆرە پرچ هەڵوەرینە پەیوەندی بە جۆری توندی نەخۆشیەکەوە هەیە وە کاتیە وە موەکان لەوانەیە جاریکی تر بڕوێنەوە.
7- پرچ هەڵوەرین بەهۆی مادەی کیمیاوی: هەرچەندە پرچت بەهێزبێت، بەڵام لەوانەیە تێبینی هەڵوەرانی بکەى لەکاتی بەکار هیًنانی مادەی کیمیاوەى وەکو بۆیەی پرچ یان هەر مادەیەکی کیمیاوى بۆ گۆرینی شێواز و ستایلی پرچ.
8- پرچ هەڵوەرین بەهۆی پاڵەپەستۆ دەروونی: پالًە پەستۆی دەروونی دەبێتە هۆی هەلًوەرینی پرچ بەشێوەى زۆر. ئەو ئافرەتانەی کە هەست بە پاڵەپەستۆی زۆر دەکەن زۆر جار هەست بە تەنک بوونی پرچیان دەکەن بەشێوەیەکی گشتی یان لە چەند شوینێکی تایبەت لە سەر کە هەندێک جار دەبێتە هۆی کەچەڵ بوون بە شێوەی بازنەی لە کەلەی سەر.
9- کەمی رٍێژەی ئاسن: کەمی رێژەی ئاسن جاچ بەهۆی کەمی رێژەی ئاسن لە خواردن یان بەهۆی نەمژینی لەلایەن لەشەوە کە هەندێ جار دەبێتە هۆی لەدەست دانی قژ. ئەو ئافرەتانەی کە تووشی سوری مانگانە دەبن لەوانەیە تێبینی هەڵوەرانی پرچیان بکەن. ئەمەش چارەسەر دەکریت بەهۆی وەرگرتنی حەبی ئاسن پاش راوێژکردن بە دکتۆر.
ئامادەکردنی
یاسین مامند گەڵاڵی

rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!