بۆچی ھەموو کات سەرماتە

1_123125_2218698_2279592_2279593_110128_dx_coldwomantn.jpg.CROP.promo-mediumlarge

ھەست کردن بەسەرما لەکەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە و دەریشکەوتوە خانمان زیاتر ھەستی پێ دەکەن وەک لەپیاوان، شارەزایانی بواری تەندروستیش ئاماژە بەوە دەکەن کەھەستکردنی بەردەوام بەسەرما لەوانەیە ھۆکاری نەخۆشیەک بێت کەبەخەیاڵتا نایەت.
بەپێی زانیارییەکانی وێب سایتی (گیزوند ھویت) دەرکەوتوە کەلەشی خانمان رێژەیەک پلەی گەرما لەناو خۆیدا دەپارێزێت ئەمەش دەبێتە ھۆی سەرمابونی سەرپەلەکان. دەرچونی خوێن لەلەشی خانماندا زیاتر گرنگی بەناوچە زیندەگییەکان دەدات و کەمتر دەگاتە پەلەکان.
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی یۆتای ئەمریکی پلەی گەرمای لەشی خانمان سێ پلە زیاترە لەپلەی گەرمای دەستیان. کەرەنگە ھۆکاری سەرمای بەردەوامیشیان ئەمانە بێت:
١. گرفتی رژێنی دەرەقی: کەئەمەیە کۆنترۆڵی ھاوسەنگی گەرمی دەکات و دابەزینی ئەدای ئەم رژێنە دەبێتە ھۆی زیاتر ھەستکردن بەسەرما و ئەمەش وادەکات کەرژێنەکە ھۆرمۆنی ئاگادارکردنەوە بۆ رژێنەکە دەربکات تا ھانی بدات گەرمی زیاتر بەرھەم بھێنێت، بەڵام کاتێ رژێنەکە نەیتوانی کاری خۆی بکات ئەمەش گرفتەکە دروست دەکات.
٢. گرفتێک لەسوری خوێندا: بەوپێیەی تێپەربونی خوێن و رۆشتنی ھاندەری گەرمکردنەوی لەشە بۆیە کاتێ خوێن بەباشی ناروات لەدڵەوە بۆ ناوچەکان ئەمەشدەبێتە ھۆی ھەست کردن بەسەرما بەتایبەت لەدەست و قاچەکاندا.
٣. کەم خەوی: چەندین گرفت دروست دەکات لەکۆئەندامی دەماردا و کاریگەری دەبیچ لەسەر ھاوسەنگی رێکخستنی پلەی گەرمای لەش لەمێشکدا. بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی جیفاسکیلای فینلەندی دەرکەوتوە کە کەمخەوی دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمای لەش.
٤. دابەزینی رێژەی ئاسن لەخوێندا : ئەمەش بەوپێیەی ئاسن گرنگە بۆ بەرھەمھێنانی خرۆکەی سوری خوێن و ئەنجامدانی کارەکانی بەشێوەی پێویست و ناردنی ئۆکسجین بۆ ھەموو بەشەکانی لەش ئەمەش بەوجۆرە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ھەستکردن بەسەرما
٥. دابەزاندنی کێش: کەمی کێش ھەست کردن بەسەرما زیاتر دەکات و ھۆکارەکەشی ئەوەیە کەلەش رێژەیەک چەوری لەدەست دەدات و بەپێی زانیارییەکانیش باشترە کەمرۆڤ ھەوڵی ھاوسەنگی کێشی بدات نەزۆر لاواز بێ سەرمای بێت نەزۆر قەڵەو بێت چەوری کەڵەکە ببێت.

 

………………….

سه‌رچاوه‌:snnc.co


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!