بە پیاز مەھێڵە قژت بڕووتێتەوە

136

ئەوانەی کە بەھۆی رووتانەوەی قژیانەوە دەناڵێنن دەکرێت پیاز بەکاربھێنن و بەوشێوەیە نەھێڵن جوانی قژیان تێکبچێت.

 

 

پیاز یەکێکە لەو خواردنانەی بڕێکی زۆر دژە ئۆکسێنەر و گۆگردی تێدایە و ئەوەش دەتوانێت یارمەتی گەشەی قژ بدات و بێخی سەر ئامادە بکات بۆ گەشەی زیاتری قژ، بۆئەوەی قژت نەڕووتێتەوە یان مووەکان بێنەوە دەتوانیت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەیت:

 

-چارەکە کوپێک پیاز لەگەڵ کەوچکێکی چا ھەنگوین تێکەڵ بکە و ھەموو رۆژێک بیخۆ یان دەتوانیت بیدەیت لە بێخی سەرت و بۆماوەی ١٥ خوولەک مەساجی پێبکەیت و دواتر بیشۆیت.

 

-ھەوڵبدە ھەموو خواردنەکانت پیازیان تێدا بێت وەک زەڵاتە یان بەکووڵاویش لەناو خواردنی کووڵاودا.

 

-(٤-٥) پیاز ورد بکە و بیکەرە ناو لیترێک ئاوەوە و بۆماوەی ١٠ خوولەک گەرمی بکە، دوای ساردبوونەوە ئەو ئاوە بەکاربھێنە بۆ شووشتنی قژ لەدوای بەکارھێنانی شامپۆ و بۆماوەی یەک رۆژ قژت مەشۆ و دوای رۆژەکە بە شامپۆ دەتوانیت بیشۆیت.

………..

سەرچاوە:snnc.co


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!