چۆنیەتی چاککردنەوەی مۆبایل دوای تەڕبوون

تەڕبوونی مۆبایل یەکێکە لە گەورەترین کێشەکان کە بەکارهێنەرانی مۆبایل توشی دەبن جا بە هەر هۆکارێک بێت، ئامێری شتن، چا، یاخود تەوالێت. ئایا تۆ یەکێکیت لەوانەی کە توشی ئەم کێشەیە بوون یاخود مۆبایلەکەت نوقمی ئاو بووە بە هەر هۆکارێک بێت، ئەوا ئەم بابەتە بۆ تۆیە !

چی پێویستە بکرێت ؟

….
تەڕبوونی مۆبایل یەکێکە لە گەورەترین کێشەکان کە بەکارهێنەرانی مۆبایل توشی دەبن جا بە هەر هۆکارێک بێت، ئامێری شتن، چا، یاخود تەوالێت. ئایا تۆ یەکێکیت لەوانەی کە توشی ئەم کێشەیە بوون یاخود مۆبایلەکەت نوقمی ئاو بووە بە هەر هۆکارێک بێت، ئەوا ئەم بابەتە بۆ تۆیە !

چی پێویستە بکرێت ؟

١. یەکسەر مۆبایلەکەت دەربکە لە ناو ئەو شتەی کە بۆتە هۆی تەڕبوونی، هەتا ماوەی مانەوەی مۆبایلەکەت لە سەرچاوەی تەڕبوونەکەدا زۆر بێت ئەگەری چاک کردنەوەی کەمترە

٢. خۆتبگرە لەو حەزەی کە زۆرت لێدەکات کە دەستبنێیت بە دوگمەکاندا بۆ ئەوەی بزانیت کە هێشتا ئیش دەکات یا نا و دەستمەنێ بە هیچ دوگمەیەکدا لەبەرئەوەی دەستنان بە دوگمەدا ئەگەری داغڵ بوونی ئاو بۆ بەشەکانی ناوەوەی مۆبایلەکەت زیاتر دەکات.

٣. یەکسەر پاتری مۆبایلەکەت دەربکە و بەمەش خۆت بەدووردەگریت لە شۆرتی کارەبایی ناو مۆبایلەکەت.

٤. ئەگەر مۆبایلەکەت لەو جۆرەیە کا پاتریەکەی کەپسە واتە نایەتە دەرێ وەکو هەندێک جۆری ئێڵ جی، ئێچ تی سی، ئەوا دەرکردنی پاتری نابێت لەم کاتەدا بۆیە دەبێت سەرکەشیەک بکەیت بە دەستنان بە هەندێک دوگمەدا بۆ ئەوەی بیکوژێنیتەوە ئەگەر لە حاڵەتی داگیرساندایە.

٥. قەباغی مۆبایلەکەت دەربکە

٦. سیم کارت، میمۆری کارت دەربکە

٧. هەموو شتێک وشک بکەرەوە بە بەکارهێنانی خاولی، لەگەڵ بەشی دەرەوەی مۆبایلەکەتدا وریا بە نەهێڵیت هیچ شتێک ببێتە هۆی تەڕبوونی بەشەکراوەکانی مۆبایلەکەت وەکو کونی شەحن کردن و هێد فۆن.

٨. هەرچەندە لەوانەیە مۆبایلەکەت وا دیاربێت کە وشکە، بەڵام ئەگەری زۆرە کە هێشتا هەر شێ و تەڕی تیادامابێت لەبەرئەوە پەلەی لێمەکە لە داگیرساندنەوەی بۆ ئەوەی بزانیت ئیش دەکات یان نا.

.

چی پێویستە نەکرێت ؟

*بەشێکی زۆری خەڵک دەیانەوێت کێشەی تەڕبوونی مۆبایلەکانیان بە بەکارهێنانی وشککەرەوەی قژ بەکاربهێنن یان بە ڕێگەی تری هاوشێوە، هەرچەندە ئەم ڕێگەیە بەسەرکەوتوویی تەڕی و شێی ناو مۆبایلەکەت لادەبات بەڵام ئەشبێتە هۆی تێکچونی مۆبایلەکەت و گەرم بوونی لەهەمان کاتدا.

*لە حاڵەتی تەڕبوونی مۆبایلەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەو هەڵمەی دروست بووە لە ناو مۆبایلەکەت بەتەواوی لاناچیت بەڵکو لە شوێنێکی تری ناو مۆبایلەکەتدا دوبارە خەست دەبێتەوە دەتوانیت ئەمە لابەریت بە بەکارهێنانی وشککەرەوە بەڵام زۆر مەترسیدارەو مۆبایلەکەت خراپ دەکات بۆیە باشتر وایە لەم ڕێگەیە دوور بکەویتەوە

* ڕێگەیەکی تر کە خەڵک بەکاری دەهێنن بریتیە لە وەی مۆبایلەکەت بخەیتە ناو فرێزەر ( بەستەر ) ی سەلاجەوە و لە خاولی یەکی بپێچیت بۆ دوورکەوتنەوە لە تێکچوون بەهۆی بەستن. دیارە کە توانای گەیاندنی ئاو کەمدەکات لە کاتی نزیک بوونەوەی لە پلەی بەستن کە ئەمەش مۆبایلەکەت دەپارێزێت لە شۆرتی کارەبایی ناوەکی.

* بە تەئکید ئەم ڕێگەیە چارەسەری هەمیشەیی نیە چونکە بەتوانەوەی  بەفری ناو سەلاجەکە توشی هەمان کێشە دەبیتەوە ئەگەر خراپتر نەبێت. لەمەش دا ڕوبەروی ئیشکردن دەبیتەوە لەگەڵ شاشەی مۆبایلەکەتدا کە مایەی ئەوە نیە بیخەیتە ئەو مەترسیەوە بۆ چارەسەرێکی کاتی

* هەندێک جار تەنها بەشی دەرەوەی مۆبایلەکەت تەڕ دەبێت بۆ ئەمەش خەڵک پاککەرەوەی گوێ بەکاردەهێنن کە پێچراوە لە دەستتەسڕ و پاشان دەیخەنە شوێنەکراوەکانی مۆبایلەکەیان وەک شوێنی هێد فۆن و شوێنی پەیوەستکردنی شەحنی مۆبایلەکەت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پێوەنوسانی ئەو دەستەسڕە بەناو ئەو بەشانەی مۆبایلەکەتدا و توشی کێشەی زیاترت دەکات

….

چارەسەر

چەند ڕێگەیەک هەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کە سەرکەوتوون و تاقی کراونەتەوە. بەڵام دەبێت بزانیت کە هەتا کاتی مانەوەی مۆبایلەکەت لە ناو سەرچاوەی تەڕبوونەکە زۆرتربێت ئەوا ئەگەری چاک کردنەوەی کەمتر دەبێت تەنانەت بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگانەی خوارەوەش.

١. یەکەمین ڕێگە بریتیە لە نوقم کردنی مۆبایلەکەت و ئەو بەشانەی کە کردوتنەتەوە وەکو سیم کارت، میمۆری کارت، پاتری، قەباغی پاتری لەناو کیسەیەکی برنج دا، لەبەرئەوەی برنج زۆر بەباشی شێ و تەڕی هەڵدەمژێت باشتر وایە برنجەکە لەناو کیسەیەکدابێت بۆئەوەی بتوانیت سەرەکەی دابخەیت دوای تێکردنی مۆبایلەکەو بەشەکانی، خۆ ئەگەر داشنەخرابێت کێشەنیە بەڵام تەئکید بکەرەوە لە نوقم کردنی هەموو بەشەکانی مۆبایلەکە بە تەواوی لەناو برنجەکەدا.

.

کاتی مانەوەی مۆبایلەکەت دەبێت لە نێوان  ٢٤- ٧٢ کاتژمێردابێت بۆیە زۆر پەلە مەکە لە دەرهێنانی مۆبایلەکەت لەناو برنجەکەدا

.

 ٢. ڕێگەی دووەم بریتیە لە بەکارهێانی جێڵی سلیکا کە مادەیەکەی گرنگە لە هەلمژینی شێ. ئەویش لە ناو جانتا و لە کاتی کڕینی پێڵاودا دەستدەکەوێت کە لەناو پێڵاودا بەکاردەهێنرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە بۆنی ناخۆش بە هەڵمژینی شێ. ئەمیش بەهەمان شێوەی برنج، مۆبایلەکەت لەگەڵ پارچەکانی ( پاتری، قەباغی پاتری، سیم کارت ) بخەرە ناو زەرفێکی پڕ لە کیسەی جێڵی سلیکا و پاشان سەرەکەی دابخە.

کاتی مانەوەی مۆبایلەکەت دەبێت لە نێوان  ٢٤- ٧٢ کاتژمێردابێت بۆیە زۆر پەلە مەکە لە دەرهێنانی مۆبایلەکەت لەناو جێڵی سلیکادا.

.

٣. ڕێگەی سێیەم بریتیە لە بەکارهێنانی کیسەی ( بیستیی ) یاخود (BEESTIE BAG) کە کیسەیەکی تایبەتەو پڕیەتی لە دەنکۆڵەی تایبەت کە لەناو کیسەی بچوکتردان ، کە ئەمانەش بەهەمان ڕێگەی جێڵی سلیکا شێ هەڵدەمژن و نایدەنەوە ناو کیسەکە ، دوای کڕینی ئەم کیسە تایبەتە، مۆبایلەکەت و بەشەکانی تری تێبکەو پاشان سەرەکەی دابخە بە هەمان شێوەی دوو ڕێگەکەی تر بۆ ماوی ٢٤-٧٢ کاتژمێر چاوەڕێی بە.

.

٤. ڕێگەی چوارەم و کۆتایی بریتیە لە بەکارهێنانی ( Wet Smartphone Emergency Kit ) کە ئەمیش  هەر دەنکۆڵەی تایبەت بەکاردەهێنێت بەڵام بە نوێ ترین تەکنەلۆژیای سەردەم و ئەگەری چاک کردنەوەی مۆبایلی ١٠٠% ە بە پێی وتەی کۆمپانیاکە و لەکاتی جێ بەجێ کردنی مەرجەکاندا کە بریتین لە  ( یەکسەر دەرهێنانی پاتری ، یان کوژانەوەی مۆبایل بۆ جۆری ئێچ تی سی یان ئێل جی ،،، هتد ،  دەستنەدان لە هیچ دوگمەیەکە، وشک کردنەوەی هەموو بەشەکان بە خاولی ). ئەمەش دەتوانیت بۆ ٥ جار بەکاریبهێنیت و نرخی ٣٠ دۆلارە.

.

جیاواز لە ڕێگەکانی تر، ئەم ڕێگەیە تەنها ٦ کاتژمێری بەسە بۆ چاک کردنەوەی مۆبایلەکەت ( هەروەک کۆمپانیای دروستکەر ئاماژەی پێدەدات ).

ئەگەر سودت لەم بابەت بینی، تکایە لای هاوڕێکانیشت بڵاوی بکەرەوە با ئەوانیش سودمەندبن

..

زۆرسوباس بۆ:كاروان كۆمپیته‌ر 

………


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!