بۆچی برسی تووڕە دەبێت ؟؟

c0004f87a97abba7e6b70542f560f3c4_L

بەپێی دوایین لێكۆڵینەكانەوە برسییەتی و دڵەڕاوكێ دەبێتە هۆی كەم و زیادبوونی هۆرمۆنی (سێرۆتۆنین) ی مێشكی مرۆڤ بۆیەشە كاتێك مرۆڤ برسی دەبێ ئەگەری هەڵچوون و دەمارگیری زیاتر دەبێت.

كاتێك خەڵك تووشی ستێرێس دەبن یان بەباشی خواردن ناخۆن ڕێژەی ڕژانی (سێرۆتۆنین) ی مێشك گۆڕانی بەسەردا دێت.

شایانی باسە ئەو هۆرمۆنە یارمەتی ڕێكخستنی ڕەوتاری مرۆڤ دەدات.

توێژەرانی زانكۆی (كەمبریج) ی بەریتانی بەپێی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان ئەو بابەتەیان ڕاگەیاندووە. ئەو توێژەرانە لە تاقیكردنەوەیەكدا ڕژێمی خۆراكی بەشداربووانیان كۆنتڕۆڵ كرد.

دواتر مێشكیان لە لایەن توێژەرانەوە بەهۆی سیستەمی (FMRI) ەوە سكان كراو لە هەمانكاتیشدا دەموچاوی بەشداربووانیش خرایە ژێر چاودێرییەوە بۆ ئەوی شوێنەواری تووڕەیی و هەڵچوونەكانیان تۆمار بكرێت.

ئەنجامی تاقیكردنەوەكان دەریانخست كە دابەزینی هۆرمۆنی (سێرۆتۆنین) دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێوەندییەكانی نێوان بەشە ناوەندییەكانی مێشك.

زانایان وای بۆ دەچن كاتێك ئەو پێوەندییانە لاواز دەبن ئەركی مێشك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕەوتاری سۆزداری و تووڕەیی زۆر قورستر دەبێت و ناتوانێ بەباشی فەرمانی ددان بەخۆداگرتن دەربكات.

هەر لەو تاقیكردنەوەیەدا چەندین فۆڕمی تایبەت بەسەر بەشداربوواندا دابەشكرا بۆ ئەوەی لە ڕێی پرسیاری جۆراو جۆرەوە مەیلی بەشداربووان بۆ هەڵوێستی توندیان هەڵبسەنگێندرێت.

هەر بەپێی ئەنجامەكانی ئەو توێژینەوەیە دەركەوت كە برسییەتی هۆرمۆنی (سێرۆتۆنین) دادەبەزێنیت و پەیوەندییە ئەلەكتریكییەكانی مێشك كەمتر دەكات و لە ئەنجامدا مرۆڤ ئامادەی ڕەوتاری توندوتیژ دەبێت.

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/details1.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=44350


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!