به‌شی به‌دڵم نییە (dislike) بۆ فه‌یسبووك زیاد ده‌كرێت

دامهزرێنهری فهیسبووك مارك زوكەربێرگ رایگهیاند کە بهشی بهدڵم نییه (dislike) بۆ ماڵپهڕەکەیان زیاد دهکەن.

بەپێی هەواڵێكی بی بی سی، زوكەربێرگی تەمەن 31 ساڵ، لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە ناوەندی گشتی فەیسبووك لە پاركی میلانۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمەریكا بەڕیوەچووە، ئاماژەی بەوە كردووە لە كاتێكی زۆر نزیكدا بەشی بەدڵم نییە (dislike) لە فەیسبووك تاقی دەكەنەوە، چونكە لە ساڵی 2009ەوە تا ئیستا لەوەتەی بەشی بەدڵمە (like) خراوەتە كار، هەندێك لە بەكارهێنەرانیان بە بەردەوامی داوای دانانی بەشی بەدڵم نییە (dislike) دەكەن.

گوتیشی: “ئەمڕۆ رۆژێكی تایبەتە، چونكە ماوەیەكی زۆرە كار لەسەر ئەو بەشە دەكەین و لە كاتێكی نزیكدا تاقی دەكەینەوە”.

مارك زوكەربێرگ، ئەوەشی خستە روو كە ئەوان نایانەوێت بەشی بەدڵم نییە (dislike) ببێتە میكانیزمیك لەرێگەیەوە بەكارهێنەران بابەتەكانی بڵاوكراوەی بەكارهێنەرانی دیكەی پێ خراپ بكەن، بەڵكو كاتێك بەكاری دەهێنن كە حەزیان بە (like) كردنی شتی نیگەران بەخش و ناخۆش نەبێت.

………….
سەرچاوە:rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!