٧ خۆراکى تەندروست ئەگەر زۆر بیانخۆیت زیانیان هەیە

984

دەبێت هەمیشە ئەوەمان لەبیربیت زۆر هەموو کاتێک باشنییە، هەندێک خۆرا لەوانەیە زۆر بەسوودبن بەڵام زیانى گەورە و کاریگەریان هەیە ئەگەر لە بڕى پێویست زیاترت خوارد.

 

1- ئۆمیگا ٣ و ڕۆنى ماسى

بڕى پێویست ١ بۆ ٦ گرامە لە ڕۆژێکدا، ئەگەر ١٣ بۆ ١٤ گرام بخۆیت مەترسییە بۆ ڕوونبوونەوەى خوێن.

2- ماسى تونە

ڕێژەیەکى زۆر پرۆتینى تێدایە، هەروەها ماددەى methylmercury کە ماددەیەکى ژەهراوییە ئەگەر ڕێژەیەکى زۆرى لێبوخرێت خراپە بۆ بینین و قسەکردن و نەمانى وریاى و وەستاندنى گەشەى منداڵ.

پێویستە منداڵێک کە کێشى ٢٥ کیلۆگرامە تەنها ٧٥ گرام تونە بخوات لە ١٩ ڕۆژدا.

3- دارچینى

بەهاراتێکى باشە بۆ نەخۆشیەکانى دڵ و شەکرە و فشارى خوێن، بەڵام زیاد لە ڕاددە خواردنى دەبێتە هۆى کێشەى تەندروستى.

دەبێت لە ڕۆژێکدا یەک کەوچک بخورێت.

4- قاوە

بە هەموو سودەکانیشیەوە هێشتا زیانى زۆرە ئەگەر زۆر بخورێت، ڕۆژانە ٤٠٠ گرام ئاساییە، لە ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ گرام لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆى مەترسى لەسەر تەندروستى.

نەک تەنها قاوە بەڵکو هەموو ئەو خواردن و خواردنەوانەى کافێینیان تێدایە نابێت زیاد لە ڕاددە بخورێن.

5- جگەر

لەبەرئەوەى ئەو ئەندامەى لەشى ئاژەڵە کە زۆرترین ڕێژەى پرۆتین و ماددەى سوودبەخشى تێدایە دەبێت وریابیت لە کاتى خواردنیدا، ١٠٠ گرام لە جگەر ٦ جار ڤیتامین A زیاتر تێدایە لە بڕى پێویستى لەش بۆ ڕۆژێک.

6- سەوزە سەوزەکان

وەک برۆکلى و ئەو سەوزانەى ڕەنگیان سەوزە بەهۆى ماددەى کلۆرۆفیل تێیاندا کار دەکەنە سەر پێست و قورگ و سیستەمى هەرس ئەگەر زیاد لە ڕاددە بخورێن.

7- عەلى بابا

ڕۆژى تەنها ٤ بۆ ٥ دەنک عەلى بابا پێویستە بخورێت و لەوە زیاتر زیانى هەیە.

……………….

سه‌رچاوه‌:NRT2

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!