بۆچی گوێدرێژ شەیتان دەبينێت كەڵەشێر فریشتە؟

136-72

فەرمودەی پێغەمبەرمان محەمەد (د.خ) دەفەرموێت :-
( إذا سمعتم أصوات الدیكه فسلوا الله من فضله فإنها رأت ملكا وإذا سمعتم نهیق الحمیر فتعوذوا بالله من الشیطان فإنها رأت شیطانا ) واتە ئەگەر گوێ بیسی دەنگی كەڵەشێر بوون ئەوا ناوی خودا بێنن.
ئەگەر گوێتان لە زراندی گوێدرێژ بوو ئەوا شەیتان بە لعنەت كەن بڵێن ( أعوذوا بالله من الشیطان رجیم).

 

چەند جار ئەو فەرموودەیەمان لەوانەیە گوێ لێبوبێت و بە پێی ئەو فەرموودەیە نەرۆیشتبین، نەمان زانی بێت ئەم فەرموودەیە چ دۆزینەوەیەكی زانستی بەدواوەیە، كە جیهانی سەرسام كرد بەم دوزینەوە زانستیە .

وەك ئاشكرایە بەپێی لێكۆڵینەوە زانستیەكان ئاستی بینینی مرۆڤ جیاوازە لەگەڵ ئاستی بینینی گوێدرێژ، هەر‌وەها ئەمیش جیاوازە لەگەڵ ئاستی بینینی كەلەشێر.

بەو جۆرە ئاستی بینینی مرۆڤ دیاری كراوە، مرۆڤ ناتوانێت شەپۆلی خوارووی سور و هەروەها ناشتوانێت شەپۆلی سەروی بنەوشەی ببینێت، بەڵام ئاستی بینینی گوێدرێژ و كەڵەشێر لەو ئاستی بینینە تێپەر ئەكات.

پرساریەكە لێرە دروست دەیێت.
ئایا چۆن گوێدرێژ شەیتان دەبینێت و كەلەشێر فریشتە دەبینێت.
گوێدرێژ دەتوانێت شەپۆلی سور ببینێت، شەیتانیش لە ئاگر درووست كراوە، واتە لە شەپۆلی سور، بۆیە گوێ درێژ دەتوانێت شەیتان ببینێت .

بەڵام كەلەشێر توانای بینینی شەپۆڵی بنەوشەیی هەیە، فریشتەكانیش لە رووناكی درووست كراون، واتە شەپۆڵی بنەوشەیی بۆیە كەلەشێر دەیانبینێت.

لێرەوە ئەوەمان بۆ لێك دەدرێتەوە بۆچی كاتێك ناوی خودا بهێنین شەیتان لەو شوێنە نامێنێت كە ناوی خودای تێدا بوترێت.

چونكە لەو شوێنەی ناوی خودای تێدا بوترێت فریشتەكان تێیدا ئامادە‌بن بویە شەیتان هەڵدێت.

بۆچی شەیتان هەڵدێت لەكاتی بینینی فریشتەكان ؟

وەڵامی چونكە شەیتان زەرەری پێ دەگات لە كاتی بینینی رووناكی فریشتەكان.

بەواتایەكی تر ..
ئەگەر هاتوو شەپۆڵی سور و شەپۆڵی بنەوشەیی لە شوێنێك كۆببنەوە
ئەوا شەپۆڵە سورە كە نامێنێت و بزر دەبێت.
……….. …………
خه‌ڵك : xelk.org

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!