چۆن بەبێ چاوەڕوانی ویندۆز ١٠ بۆ کۆمپیوتەرەکەم دابگرم؟

.

ئەگەر دەتەوێت هەر ئێستا ویندۆز ١٠ بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابگریت ئەوا دوو دڵ مەبە و لەگەڵمان ئەو چەند هەنگاوەی خوارەوە جێ بەجێ بکە، ڕاستەوخۆ لەبەشی ئەپدەیتی ویندۆز دەردەکەوێت و دەست دەکات بە داگرتن، فەرموون ئەوەش هەنگاوەکان:

١- دڵنیای بکەوە کە ڕێکخستنەکانی داگرتنی ئەپدەیتەکان بەو شێوەیەیە کە لەم وێنەی خوارەوە هاتووە:

.

2015-07-29_10-33-17.

٢- ئێستا بڕۆ بۆ ئەم فۆڵدەرە C:\Windows\SoftwareDistribution\Download و هەرچی فایل و فۆڵدەری ناوی هەیە بیسڕەوە.

٣- Command Prompt واتە CMD وەکو Run as Administrator بکەوە و ئەم فرمانە wuauclt.exe /updatenow بنوسە و ئێنتەر بکە.

٤- ئێستا و دوای کەمێکی تر دەبینتیت لە بەشی Windows Update لەناو کۆنترۆڵ پەناڵ وەکو ئەم وێنەی خوارەوە ویندۆز ١٠ دەست دەکات بە داگرتن:

.

Force-Windows-10-update

ئەگەر ئەم ڕێگەیە بۆتۆ کاری نەکرد ئەوا پێویستە چاوەڕێ بکەیت تا ئەو کاتەی مایکرۆسۆفت بۆت ڕەوانە دەکات. وەکو هەمیشەش لە کۆمێنتەکان لەخوارەوە لێمان بگێرنەوە کە ئەو ڕێگایەی سەرەوە بۆتۆ کاری کرد یان نا؟

………………..

سه‌رچاوه‌: http://kitn.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!