چۆن پاتری لاپتۆپەکەت دەپارێزی

 .

یەکێک لەو شتانەی وایکردووە لاپتۆپ زۆر بەکاربێ پاترییەکەیەتی. چونکە هەر ئەو وای کردووە بتوانین بۆ چەند کاتژمێرێک دوور لە سەرچاوەی کارەبا کارەکانمان بکەین. بەداخەوە تەمەنی باشترین پاتری لە چەند ساڵێک زیاتر نییە. ئەگەرچی ناتوانین وا بکەین پاتریی لاپتۆپەکەمان لە ئیش نەکەوێ، بەڵام لانی کەم دەتوانین تەمەنی درێژتر بکەینەوە گەر بێت و بەڕێکو پێکی چاودێری بکەین.

ئەمانەی خوارەوە چەند تێبینییەکن بۆ پاراستنی پاتری لاپتۆپەکەت:

*لەشوێنێک لاپتۆپەکەت دامەنێ کە تیشکی راستەوخۆی ڕۆژی بەردەکەوێ یان زۆر گەرم بی.
*ئەگەر پاترییەکەت لەجۆری (Li-Ion) نییە، پێویستە هەر دوو سێ هەفتە جارێک بەتەواوی شەحنەکەی بەتاڵ کەیەوە و دوبارە پڕی کەیەوە.
*ئەگەر لاپتۆمەکەت بۆ ماوەیەک بەکارنەهێنا، پێویستە سەرەتا شەحنەکەی بەتەواوی بەتاڵ بکەیەوە ئەوجا دوبارە پڕی کەیەوە.
*جگە لە بارگەدەر (شاحنە)ی تایبەتی خۆی هیچ جۆرە بارگەردەرێکی تر بەکار مەهێنە بۆ شەحن کردنەوە.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!