” كوشتنى فيلێك به‌ كاره‌با “

10421398_1604907896418910_9126962619816069734_n

” كوشتنى فيلێك به‌ كاره‌با ”

تۆپسی فیلێکى بەئەسڵ ئاسیایی “مێینە” بوو ، لەمناڵیەوە لەلایەن گروپێکى سێرکەوە لەنیویۆرک نمایشی پێدەکراو پارەى پێ پەیدا ئەکرا..

تۆپسی کەلە 1867 لەدایکببوو، لەلایەن گروپی سێرکی Forepaugh لەدوورگەى کونى لەنیویۆرک لەناوەرستى ساڵانى 1870 کانەوە خرابۆوە بوارى نمایشەوە ، ئەم گروپە کە سەرمایەدار Adam John Forepaugh خاوەندارێتى دەرکرد “1831-1890” بەناوبانگترین گروپی سێرک بوون لەو سەردەمەدا ، تۆپسی بەدبەخت رۆژانە و بەدرێژاى چەندین ساڵ لەلایەن راهێنەرەکانەوە ناچاردەکرا ئەو جوڵەیە بکات کەئەوان ئەیانویست، هەندێک لەراهێنەرەکانیش یەکجار بێبەزەیی بوون لەگەڵیداو لێیان ئەیا و برسیان دەکرد تا ناچار ئەبوو ئەوە بکات کە ئەوان ئەیانویست.

بەدبەختى تۆپسی درێژەى کێشا تا کۆتایی ساڵى 1902 تاوەکو جارێکیان یەکێک لەراهێنەرە دڵرەقەکان کەناوى جەمیس بلۆنت بوو بەشێوەیەکی توند ئازارى تۆپسی داو بەجگەرە بەشی هەستیار و پێشەوەى خەرتووم “لووتى” تۆپسی داخکرد! ناچار تۆپسیش سەبرى نەما و لێ هەڵگەرایەوەو چوە سەر راهێنەرەکەو شێلای تامردن! کوشتنى جەمیسى راهێنەر هەراى نایەوە و لەئەنجامدا گروپی سێرکی Forepaugh بریارێکى نامۆیان دا! بریارى لەسیدارەدانى تۆپسی !! دواى مشتومرێکى زۆر لەسەر شێوازى کوشتنى کچە فیلە بەدبەختەکە “تۆپسی” لەگەڵ چەند رێکخراو و لایەنێکى پەیوەندیدار بەمافی ئاژەڵان! بریاردرا لەڕێگەى کارەباوە گیانى تۆپسی هەڵکێشن! بۆ ئەمەش پەیوەندیکرا بە “تۆماس ئەدیسۆنەوە”!

ئەدیسۆن یش ئامادەیی دەربرى و ئەرکەکەى قبوڵکرد! ئەوەبوو سەکۆیەکى کارەبایی و کامێرایەکى ڤیدیۆیی لەمەیدانێکى گشتى کونى ئایلاند لەنیویۆرک ئامادەکرد بۆ لەکارەبادانى تۆپسی فیلە خۆشەویستەکەى جارانى سێرکى Forepaugh کە بەدرێژاى ئەو ساڵانە و بەنمایشە گەرۆکەکانى هەزاران دولارى بۆ گروپەکەى پەیداکردبوو وە دڵی هەزاران کەسیشی خۆشکردبوو ، بەرەبەیانى رۆژى 4 مانگى یەکى ساڵی 1903 بەبەرچاوى 1500 کەسەوە لە کونى ئایلاند لەنیویۆرک وە بەگوژمی 6600 ڤۆڵت.. گیانى تۆپسی 36 ساڵ دەرهێنرا ، ئێستا دواى 111 ساڵ رێکخراوە ئاژەڵ دۆستەکانى ئەمەریکا ئەپرسن، ئایا ئەدیسۆن شایەنى ئەوەیە وەک داهێنەر ناوى بچێتە مێژووە یان ئاژەڵ کوژ !

 

__________________
وه‌رگێرانی : توانا عوسمان
ئاماده‌كردنی Maxwell
زانـستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!