بەڤیدیۆ: دوو تاقیکردنەوەى بەهێز بۆ مۆبایلى Galaxy S6 edge ئەنجامدەدرێت

Screenshot-at-Mar-30-21914-pm (1)

وەک ڕوونە کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى لە سەرەتاى مانگى ٣ـى ئەمساڵ لە کۆنگرەى جیهانى مۆبایل پەردەى لەسەر ٢ بەهەمى نوێى خۆى لادا بەناوەکانى (سامسۆنگ گەلاکسى ئێس ٦ و ئێس ٦ ئێج). کە هەردوو ئامێرەکە بە ٢ لە باشترین بەهەمەکانى ساڵ دادەنرێن لە ڕووى جۆر و تایبەتمەندیەوە. لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا ٢ تاقیکردنەوەى بەهێز بۆ ئامێرى گەلاکسى ئێس ٦ ئەنجامدرا، کە ئێمە لەخوارەوەدا قوڵتر باسى لێوەدەکەین.

١. تاقیکردنەوەى خستنە ژێر ئاو

لەم تاقیکردنەوەیە کە لە ڤیدیۆکەدا دیارە، سەرکێشى بە ئامێرى گەلاکسى ئێس ٦ ئێج دەکرێت و دەخرێتە ژێر ئاو بۆ زانینى تواناى بەرگریەکەى. ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە ئەوەیە کە مۆبایلەکە بۆ ماوەى ٢٢ خولەک لە ژێر ئاودا مایەوە تا ئەوکاتەى پاتریەکەى هێزى تێدا نەما. لەماوەى ئەو ٢٢ خولەکەدا ئامێرەکە بەشێوەیەکى تەواو کارى دەکرد، تاقیکەرەوەکە لە ماوەى ئەو ٢٢ خولەکەدا دوو جار ئامێرەکەى لە ئاوەکە دەرهێنا تا بزانێت ڕوونما(شاشە) و هەستەوەرى پەنجە(لمس-touch) بەتەواوى کاردەکات دواتر دەیخاتەوە نێو ئاوەکەى. ئەوەى سەرسوڕمانە بریتیە لەوەى کە هەردوو ئامێرى گەلاکسى ئێس ٦ و ئێس ٦ ئێج هیچ کامیان دژە ئاو نین و مۆڵەتى دژە ئاویان پێنەدراوە بەڵام تاقیکردنەوەکە ئەنجامێکى سەرسوڕهێنەر نیشاندەدات و ئامێرەکە بەشێوەیەکى پێش بینى نەکراو پلەى بەرگرى دژ ئاوە زۆر هەیە.

٢. تاقیکردنەوەى کەوتنە خوارەوە بە توندى

لەم تاقیکردنەوەیە کە لە ڤیدیۆکەدا دیارە، دووبار سەرکێشى بەو ئامێرە دەکرێت. ئەمجارە تاقیکردنەوەى کەوتنەخوارەوەى لەسەر ئەنجام دەدرێت و بەشێوەیەکى زۆر توند و تیژ بە زەوى دەکێشرێت. ڕوونماى ئامێرەکە بە هاوێنەى Gorilla Glass 4 پارێزراوە لە هەردوو ڕووى پێشەوە و دواوە و قەبارەى ڕوونماکەى ٥،١ ئینجەز لە ڤیدیۆ تاقیکاریەکەدا دەردەکەوێت کە کچێک بە توندى ئامێرى گەلاکسى ئێس ٦ ئێج بەتوندى بۆ ٣ جار لەسەر یەک بەزەوى دەکێشێت و پاشان ئامێرەکە هەڵدەگرێتەوە وەک ئەوەى هیچ شتێک نەبووبێت کارى پێدەکات.

بێگومان ئەوە ماناى ئەوە نییە کە ئامێرەکە ڕوونماکەى ناشکێت و زیانى پێناگات وەهەروەها ئاوى تێناچێت، بەڵکو ئەو ٢ تاقیکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە تواناى هاوێنەى بەکارهاتووى ئامێرەکە بۆ کەوتنە خوارەوە و تواناى مانەوەى ئامێرەکە لەژێر ئاودا بخاتە ڕوو.

.

سه‌رچاوه‌: kitn.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!