زۆر خواردنەوەی ئاو تووشی ئەم نەخۆشییەت دەکات

Woman Drinking Glass of Water

پزیشکێکی بەریتانی ھۆشداری دەدات لەبارەی زۆر خواردنەوەی ئاوەوە و بە ھۆکاری نەخۆشییەکی بێزارکەری لەقەڵەمدەدا.
پرۆفیسۆر مارک وایتلی بەریتانی باسی لە خواردنەوەی ئاو کردووە و لێکۆڵینەوەی زۆری لەبارەوە ئەنجامداوە، دەرکەوتووە مرۆڤ لەکاتی خەوتندا مێشک ھۆڕمۆنی ADH دەردەدات و فرمانی گورچیلە خاودەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی پاڵاوتنی میز و ئەوەش خەوێکی خۆش دەدات بە کەسەکە، بەڵام ئەگە ئاوێکی زۆر بخورێتەوە ئەوا ھۆڕمۆنەکە ناتوانێت گورچیلە خاوبکاتەوە و کەسەکە میزێکی زۆر لە میزەڵدانیدا کۆدەبێتەوە و ھەست بە ئاسوودەیی ناکات، ھەرئەوەش وادەکات لەکاتی خەوتندا خەبەری بێتەوە و سووڕی خەوی تەواو نەبێت، و تووشی کەمخەوی دەکات کە بە یەکێک لە بێزارکەرترین نەخۆشییەکانی مرۆڤ لەقەڵەم دەدرێت.

 

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=17107&MapID=4#


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!