خواردنەوە وزەبەخشەكان ئەم زیانە مەترسیدارەشی هەیە

origins-of-soda

(ئەلفۆنسۆ لامین) ی پرۆفیسۆری ئەڵمانی هۆشداری دەدەن لەزۆر خواردنەوەی خواردنەوە زیانبەخشەكان.
ئەو شارەزایەی كەبەرپرسی بەشی سەلامەتی خۆراكییە لەپەیمانگەی ئەڵمانی بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییەكان رایگەیاندوە كەخواردەمەنییە وزەبەخشەكان مادەی كافایینی تێدایە كەدەبێتە هۆی دروستبونی گرفت لەسیستمی دڵدا بۆیە خواردنەوەی دوو قتو لەخواردنەوەی وزەبەخش لەرۆژێكدا دەبێتە هۆی گرفتی تەندروستیی بەتایبەت بۆ توشبوانی نەخۆشییەكانی خوێن.

ئەو پرۆفیسۆرە رایگەیاندوە كەخواردنی رێژەیەكی هاوسەنگ لەكافایین بەرێژەی 200 ملیگرام بەشێوەیەكی رۆژانە كەدەكاتە 4 كوپ قاوە جێی نیگەرانی نیە.
لەلایەكی ترەوە دەبێ توشبوانی نەخۆشی شەكرە دەبێ ئاگاداربن لەخواردنەوە وزەبەخشەكان كەرێژەیەكی زۆری شەكری ێدایە و دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی ئەنسۆلین و تێكدانی رێژەی شەكر لەخوێندا.

 

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=17019&MapID=4#


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!