چۆن چاره‌سه‌ری ته‌ڕبونی لاپتۆپه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟

چۆن چاره‌سه‌ری ته‌ڕبونی لاپتۆپه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟

زۆرجار به‌هۆی ڕژانی چا یاخود ئاو یان شله‌یه‌یه‌ك به‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌تدا, ئه‌گه‌ری سوتانی لاپتۆپه‌كه‌ت دێته‌ ئاراوه‌, به‌م ڕێگه‌یانه‌ی خواره‌وه‌ لاپتۆپه‌كه‌ت له‌سوتان ڕزگار بكه‌.

1-خێرا ئامێره‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌ كاتێك هه‌ر شله‌یه‌كی‌ پێدا ده‌ڕژێت له‌ڕێگای‌ دوگمه‌ی‌ (Power)ه‌وه‌ هه‌تا شاشه‌كه‌ ڕه‌ش ده‌بێت.

2-شاشه‌ی‌ لاپتۆپه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌‌و هه‌ڵی‌ بگێڕه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كیبۆرده‌كه‌ ڕوی‌ له‌زه‌وی‌ بێت.

3-ئه‌و شله‌یه‌ وشك بكه‌ره‌وه‌ كه‌ لێی‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ڕێگای‌ پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆی‌ وشكه‌وه‌.

4-ئامێری‌ وشككه‌ره‌وه‌ (مجفف) كارپێبكه‌‌و بیخه‌ره‌ سه‌ر خێراترین ئاستی‌، به‌ڵام ئه‌بێت ئاگات له‌گه‌رمی‌ وشككه‌ره‌وه‌كه‌ بێت‌و له‌كاتی‌ وشككردنه‌وه‌دا ده‌بێت كیبۆرده‌كه‌ ڕووه‌‌و زه‌وی‌ بێت.

5-پاشان له‌پشته‌وه‌ ئامێره‌كه‌ وشك بكه‌ره‌وه‌, ده‌بێت كیبۆرده‌كه‌ ڕوی‌ له‌زه‌وی‌ بێت.

6-ئامێره‌كه‌ كار پێبكه‌ كاتێك دڵنیا بویت له‌وه‌ی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ وشك بۆته‌وه‌.
—————————————————————–
و: دیلان


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!