گالاکسی ئێس ٦ سێ جۆری جیاوازی دەبێت

Special-Version-Of-The-Samsung-Galaxy-S6

لە وێنەیەکی نھێنی کۆمپانیای سامسۆنگدا سێ جۆری جیاوازی گالاکسی ئێس ٦ دەبینرێت کە جیاوازن لەیەکتر.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان سامسۆنگ بەنیازە سێ جۆری گالاکسی ئێس ٦ درووستبکات وئەوانیش تەنھا لە بەرگی دەرەوەیاندا جیاواز دەبن، یەکێکیان بە ئەلەمنیۆم و ئەوی تریان تەواو لە کانزا درووستدەکرێت، ھەروەھا جۆری سێیەمیان لە پلاستیک درووستدەکرێت، ھەر سێ جۆرەکەش ھەمان تایبەتمەندییان دەبێت و تەنھا بەھۆی بەرگەکەیانەوە جیاوازی لە نرخەکەیاندا دەبێت.

ھاوکات جۆری گالاکسی نۆت ئێجی بە دوو مۆدێل درووستدەکرێت و ئەوانیش تەنھا کەمێک جیاوازییان تێدا بەدیدەکرێت، ھەروەھا سامسۆنگ بەنیازە ئەو مۆبایلانە لە کۆنگرێسی جیھانی مۆبایل لە مانگی داھاتوودا لە بەرشەلۆنە نمایش بکات.

SNN
http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=16735&MapID=5

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!