١٠ ھۆکاری ماندووبونی بەردەوام

size_810_16_9_open-uri20131127-2307-hpu7nt-0

کاتێ شەونخونی دەکەیت و کەم خەو دەبیت بزانە ھۆکارەکەی تەنیا بەدەست نەھێنانی پشووی ئاسایی و نەخەوتنە، بەڵام ئەگەر بەردەوام ئەو ھەستەت لادووبارە دەبێتەوە و ناتوانیت بخەویت دەبێ ھۆکارەکانی بزانیت تا رێگا چارەیەکت دەست بکەوێت، لەگرنگترین ھۆکارەکانیش ئەمانەن:

١. ووشکبونەوە: ئاو چەندین ئەرک بەرێوەدەبات لەلەشدا لەگرنگترینیان گواستنەوەی مادە خۆراکییەکان، بۆیە دابەزینی رێژەی ئاو ھەستکردن بەماندوێتی و حەزی خەو ناھێڵێت.
٢. وەرزش نەکردن: چالاکیی جەستەیی کارێکی گرنگە بۆ لەش،نەک تەنیا بۆ لەشجوانی بەڵکو تا لەش رزگاری بێت لەو ئەندرۆفینەی کەھەستی ماندووبونت پێ دەدات. لەش پێویستی بە٣٠ خولەک پیاسەی رۆژانە ھەیە یان ٢٠ خولەک لەمەشق و راھێنانی بەردەوام سێ جار لەھەفتەیەکدا.
٣. ماندوێتی: مەبەست لێی کارکردن لەدۆخە سەختەکان نیە بەڵکو ئەوەیە کەلەش ھەست بەماندوێتی دەکات لەدەرەنجامی سەرقاڵبون بەژیانی کۆمەڵایەتییەوە. لەش پێویستی بە ٧ بۆ ٨ سەعات خەوتنی بەردەوام ھەیە بۆ بەدەستھێنانەوەی وزە ھاوکات پابەند بوون بەکاتەکانی خەوتن و ھەستانەوە.
٤. پشتگوێخستنی نانی بەیانی: کەگرنگترین ژەمە لەدوای برسی بونت بەدرێژایی شەو، بۆیە باشە نانی بەیانی دەوڵەمەند بێت بەپرۆتین و مادە خۆراکییەکان.
٥. رێژەی شەکر: خواردنەوە گازییەکان و وزەبەخشەکان ھەستێکی ساختەی چالاکیی بەدەست دەھێنێت و لەدوای ئەوەش ھەستی ماندوێتی دەدات. پێدەچێت ھەست بکەیت بەماندوێتی ئەگەر ھەست بەرێجیم بکەیت کەشەکری کەم بێت، لەھەردوو بارەکەدا باشترە وزەت زیندوبکەیتەوە لەرێی خواردنی شەکری سروشتیی وەک میوە و ھەنگوین.
٦. تیشکی خۆر: کەمی ڤیتامین D ھەستی ماندوێتی دروست دەکات و بۆ بەدەستھێنانی ڤیتامین باشترە کەراستەوخۆ بەر تیشکی خۆر بکەویت نەک لەپشت شووشەی ماڵەوە.
٧. خۆت ماندوو مەکە لەپێناو بەدەستھێنانی ئامانجی ناپراکتیکیدا تێبگە لەوەی پشوودان یەکێکە لەشێوازەکانی نوێبونەوەی توانا و ھێز
٨. ماندووێتی: سەرباری ئەوەی جۆری کارەکەت پێویستی بەماندووبونی زۆرە بەڵام ئەوەش بزانە کەدەبێ ھەر ١٥ خولەک جارێک ھەوڵی پشوودان بدە.
٩. قەرەباڵغی شوێنی کار: ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبونی ھەستکردن بەخەواڵویی و ووریانەبوونەوە.
١٠. ھاوکاری پزیشکی: ئەگەر ھۆکارەکانی پێشووتر کەباسمان کرد پەیوەندیداربوو بەشێوازی ژیانەوە ئەوا دەبێ سەردانی پزیشکی راوێژکار بکەیت و پشکنینی سادە بکەیت.

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=16512&MapID=4


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!