چۆنیەتی پاشەکوتکردنی نامەکانی مۆبایل (ئەندرۆید)

unnamed (8)

زۆربەمان پەیامەکانی ناو مۆبایلەکانمان لە دەست دەچێت کاتێک مۆبایلەکەمان دەگۆڕین یاخود تێک دەچێت یان زاکیرەی مۆبایلەکە جێگەی نامێنێت کەوا داوات لێدەکات هەندێکیان بسڕیتەوە وە هەڵگرتنی نوسخەیەک لەسەر سیمکارت کارێکی باش نیە .
وە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەتوانی بەرنامەی SMS Backup & Restore بە خۆڕایی بەکار بهێنیت .
چۆنیەتی بەکار هێنان :

1 – لە سەرەتادا بەرنامەکە داونڵۆد بکە لە گۆگڵ پلەی یان ڕاستەوخۆ داونڵۆد بکە لێرە
2 – دوای دابەزاندنی بەرنامەکە . کارەکە زۆر ئاسانە کەوا نوسخەیەک هەڵگریت لە ناو مۆبایلەکەت لەسەر میمۆری کارد وە لە هەر کاتێک بمانەوێت بیگەڕێنینەوە
3 – وە دەتوانی فۆلدەرێک دیاری بکەیت بۆ ئەوەی نامەکانت باک ئەپ بکەیت تێیدا و لە هەر مۆبایلێکی تردا بەکاری بهێنێت و بیگەڕێنێتەوە
4 – دەتوانی کات دابنێیت کەوا خۆکارانە باک ئەپ بکات
5 – کارێکی تری ئەو بەرنامەیە ئەوەیە کەوا دەتوانی فایلە باک ئەپ کراوەکە بە ووشەی نهێنی قفل بدەیت کەوا کەسێکی تر نەتوانێت بەکاری بهێنێت یان دەستکاری بکات
بە هیوای سوود وەرگرتن . بۆ هەر پرسیارێکیش بە چاوان

 سه‌رچاوه‌: ferbba.com

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!