تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتان

فه‌رموده‌: له‌سه‌ر :  تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتان 

.

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموويەتى: (لأن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس إمرأة لا تحل له) ، واتە ئەگەر یەکێک لە ئێوە سەری بە دەرزی ئاسن کون بکرێ چاکترە لەوەی دەستی بەر دەستی ئافرەتێک بکەوێ کە بۆی حەڵاڵ نییە.

وه پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (إني لا أصافح النّساء) (2) واتە: من لەگەڵ ئافرەتدا تەوقە ناکەم.

وە لە کتێبی سیرەدا هاتووە کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەکاتی بەیعەت وەرگرتندا دەستی نەخستووەتە ناو دەستی ئافرەت، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیە : (روى البخاري عن عائشة قالت: كان النّبي (صلى الله عليه وسلم) يبايع النساء بالكلام، بهذه الآية : “و لا يشركنّ بالله شيئا” قالت: و ما مست يد رسول الله(صلى الله عليه وسلم) يدا إمرأة إلاّ إمرأة يملكها) واتە عائیشە-خوا لێی ڕازی بێت- فەرمووی: پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پەیمانی لە ئافرەتان وەردەگرت بە قسە، بەم ئایەتە : (و لا يشركنّ بالله شيئا) وە فەرمووی : پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەستی لەدەستی هیچ ئافرەتێک نەکەوتووە، مەگەر ئافرەتێک خێزانی بووبێت و حەڵاڵی بووبێت.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!