جاره سه ركردنى زه‌ردى ددان

 .

– به‌شێكی زۆری خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌بنه‌ هۆی زه‌ردبوونی ددانه‌كان و ونبوونی سپییاتی ددانه‌كان، بۆ رێگه‌گرتن له‌ زه‌ردی ددانه‌كان چه‌ند رێگه‌چاره‌یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

سۆده‌ مادده‌یه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سپیبوونه‌وه‌ی ددانه‌كانتان و ده‌توانن ئه‌و مادده‌یه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر فڵچه‌ و ددانتانی پێ بشۆن، به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بن قووتی نه‌ده‌ن و ئه‌و كاته‌ی به‌كاری ده‌هێنن ده‌متان پڕ بێت له‌ ئاو، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ستی سۆده‌ كار نه‌كات سه‌ر پووكه‌كانتان.

هه‌ندێ خواردن و میوه‌ وه‌ك گێزه‌ر و سێو ده‌بنه‌ هۆی سپی بوونه‌وه‌ی ددانه‌كانتان، چونكه‌ ئه‌و دوو میوه‌یه‌ هه‌ندێ پێكهاته‌یان تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان.

هه‌ندێ خواردنه‌وه‌ له‌وانه‌ چا، قاوه‌ و هه‌ندێ میوه‌ كه‌ ره‌نگیان سووره‌ وه‌ك گێلاس، شاتوو .. ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ددان و دواتر درووستبوونی كلس، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ددانتان نه‌بێت، دوای خواردن و خواردنه‌وه‌ فڵچه‌ به‌كار بێهنن.

جگه‌ره‌ كێشان هۆكارێكی دیكه‌ی زه‌ردبوونی ددان و كلس گرتنی ددانه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌ونیكۆتینه‌ی له‌ ناو جگه‌ره‌دا هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی كلسی زۆر له‌ سه‌ر ددانه‌كان.

باشترین رێگاچاره‌ كه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان پێشنیازی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌كانتان هه‌میشه‌ سپی بێت، پێشنیاز ده‌كه‌ین رۆژانه‌ سێ جار ددانتان به‌ فڵچه‌ بشۆن و هه‌ر جارێكیش سێ خوله‌ك بخایه‌نێت و چونكه‌ زیاتر له‌و ماوه‌یه‌ زیان به‌ پوكتان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ر له‌ سێ خوله‌كیش كه‌متر بێت ئه‌وه‌ ددانه‌كانتان باش خاوێن نابنه‌وه‌.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!