فەیسبووک ماڵپەڕێکی نوێ دروستدەکات

fbm1814-b

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز-ی بەریتانی ڕایگەیاند، کە کۆمپانیای فەیسبوک بەنهێنی سەرقاڵی دروستکردنی وێبسایتێکی نوێیە، بە ناوی (Facebook at work) فەیسبووک لە کار-دا، تاکو بەکارهێنەران بتوانن پرۆفایلەکانی فەیسبووکیان لە کاتی کاردا جیا بکەنەوە لە پرۆفایلە تایبەتییەکەیان.

ئەو ماڵپەڕە نوێیەی فەیسبووک بە گشتی لە تەواوی لایەنەکانەوە هاوشێوەی فەیسبووک-ە، بەڵام شێوازی بەکارهێنانی جیاوازە و بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردەهێندرێت.

مەڵپەڕە نوێیەکە، بۆ کێبڕکێی تۆڕە کۆمەڵایەتییە پرۆفیشناڵەکانی ئێستای جیهانی بەڕێوەبردن-دا دروستدەکرێت، وەک (LinkedIn Corp,  و  Microsoft Corp…).

ماڵپەڕەکە یارمەتیی بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی گفتوگۆ لەگەڵ هاوپیشەکانیاندا بکەن و داواکاریی بەڕێوبەرەکانیان لەکاتێکی کەمدا پێبگات و ئەنجامیبدەن، و چەندین خزمەتگوزاریی دیکە، کە لە داهاتودا ئاشکرادەکرێن.

لە ئینگلیزییەوە : عەبدوڵا محەمەد
سەرچاوە : ڕۆیتەرز


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!