بەشی حەوتەم :: بەرنامەسازی بە زمانی جاڤا بۆ سەرەتایی وناوەند وپێشکەوتووان.

لە جاڤادا،هەرنرخێكValue  جۆرێكیType هەیە، وەكو (10،500،55000،”Hello World” , ‘h‌ , ‘s‌,)، بۆنمونە “Hello World” لە جۆری سترینگەString ،كە كۆمەڵێك پیت، یان پیت و هێما،یان پیت و هێماو ژمارەیە پێكەوەو،لەنێوان دووانە كۆمای سەرەوەدا Double Quotation  دەنووسرێت و،وەكو خۆی چاپدەكرێت.تەنی(ئۆبجێكتی) system.out لە جۆری چاپكردنە print stream،و ژمارە 10 جۆرێكی هەیە كە ژمارەی تەواوە،واتە int (كە كورتكراوەی وشەی ژمارەی تەواوە integer)،ئەم جۆرانە پێمان دەڵێن كە دەتوانین چی بكەین لەگەڵ نرخەكانیان دا ؟؟ دەتوانین كردارەكانی كۆكردنەوەAddition ،یان لێدەركردن Subtraction ،یان لێكدان Multiplication ،یان دابەشكردن Division ،یان چاپكردنی نووسین Printing Text،یان لەبەرگرتنەوە Copy و ….. ئەنجام بدەین.كە بۆ خەزنكردنی نرخەكانیان و،ئەنجامدانی كردارەكان بەسەریان دا ، پێویستمان بە هەمیشە گۆڕاوەكانە Variables ،كەواتە پێویستە بزانین هەمیشە گۆڕاوەكان Variables  چین؟؟.

هەمیشە گۆڕاو Variable: شوێنی هەڵگرتن و پاراستن و شاراكردنی Storage زانیارییە لە میمۆری كۆمپیوتەر دا Computer‌s Memory  ،كە جۆێكی Type دیاری كراوی هەیە و،هەروەها ناو Name  و پێكهاتەو نرخیشی Value هەیە. بڕوانە نمونەكان:

String greeting=”Hello!, Welcome to Java”;
int firstNumber=25;

 یەكەم هەمیشە گۆڕاو Variable پێی دەڵێن: greeting ،واتە ناوەكەی greeting –ە،كە نرخی سترینگەكەمان تێدا شارا Storage كردووە،واتە خەزنمان كردووەو،پاراستوومانە،كە كۆمەڵە نرخێكە و ، Hello!, Welcome to Java دەگرێتەوە.

دووەم هەمیشە گۆڕاویشمان بەكارهێناوە بۆ تیادانانی نرخی ژمارەیەكی تەواو كەژمارە بیست و پێنجە.

بەشێوەیەكی گشتی ڕستەسازی هەمیشە گۆڕاوەكان بەم جۆرە دەبێت:

ڕستەسازی:پێناسەی هەمیشە گۆڕاو Syntax: Variable Definition 
typeName     variableName=value;
یان
typeName     variableName;
نمونە:
int firstNumber=500;

 یاسا و نەریتەكانی ناونانی هەمیشە گۆڕاوەكان

ناونانی هەمیشە گۆڕاوەكان بە پێی هەندێك یاسا و نەریت دەبێت،كە كەمێك جیاوازی هەیە لەگەڵ ناونانی پۆل دا، بەتایبەت لە نەریتەكان دا،بەڵام لە یاساكاندا جیاوازییان نییە،بەم شێوەیە:

یەكەم/ یاساكان The Rules:

1- پێویستە بە پیت Letter دەست پێبكات،وەكو:firstNumber.

2- یان بە داشی ژێرەوە Underscore دەست پێبكات،وەكو: _firstNumber.

3-  یان بەهێمای دۆلار Dollar sign دەستپێبكات،وەكو:$FirstNumber.

4-  پێویستە بۆشایی Space لە نێوان ناوەكەدا نەبێت،ئەگەر ناوەكە لە(چەند وشەیەك) یان (هێمای $ یان _ و وشەیەك) پێكهاتبوو،وەكو:firstNumber.بەڵام ئەم شێوەیە first  Number هەڵەیە،چونكە بۆشای لە نێوان وشەكانی first و Number داهەیە.

5-دەكرێت ناوەكە لە چەندین وشە پێكهاتبێت.چونكە درێژی و ژمارەی پیتەكانی ناوەكە دیاری نەكراوە.

6-نابێت وشە كلیلەكانی جاڤا Java Key Word  بەكاربهێنین.

7-ناتوانین هێماكانی تری وەكو ؟ یان ! یان * یان % بەكاربهێنین،چونكە هەڵەدەبێت،وەكو first! كە هەڵەیە،یان One*،بەو شێوەیە.

8-نابێت ناوەكە بە ژمارە Digit  دەستپێبكات.وەكو:10firstNumber .چونكە هەڵەدەبێت و قبووڵناكرێت.

نمونەی ڕاست و گونجاو بۆ ناونانی هەمیشە گۆڕاوەكان :

firstNumber , _firstNumber , $FirstNumber , number10

نمونەی هەڵە و نەگونجاو بۆ ناونانی هەمیشە گۆڕاوەكان :

first Number , 10number , void , One *

ئێستا ئەو پرسیارە لە خۆت بكە،كە بۆچی ئەو ناوانەی سەرەوە هەڵەن؟؟،كەچی ناوەكانی پێشتر ڕاستن و،هەڵەنین.كەواتە بەپێی خاڵەكانی یاساكانی ناوی هەمیشە گۆراوەكان لێكیان بدەرەوە،تاباشتر لە یاسا و مەرجەكانی ناونانی هەمیشە گۆڕاوەكان تێبگەیت.

دووەم/ نەریتەكان Conventions :

1- كاتێك ناوێك دادەنێین بۆ هەمیشە گۆڕاوێك واباشترە وشەیەك یان چەند وشەیەكی تەواو بەكاربهێنین،وەكو firstNumber ،نەك كورتكراوە بەكاربهێنین وەكو fn.

2- ئەگەرناوی هەمیشە گۆڕاوەكە لەیەك وشە پێكهاتبوو واباشترە هەموو پیتەكانی بچووك بێت Small Letter  وەكو int age;.

3- ئەگەر ناوی هەمیشە گۆڕاوەكە لە وشەیەك زیاتر بوو،ئەوا واباشترە یەكەم پیتی دووەم وشە و سێهەم وشە و …. بەپیتی گەورە Capital Letter بنووسرێت،وەكو normalPhoneNumber.

4- ئەگەر هەمیشە گۆڕاوەكە بۆ ئەوەبوو كەنرخێكی نەگۆڕ Constant ی تیادابنێین،ئەوا هەموو پیتەكانی ناوەكەی بەپیتی گەورە دەنووسین و ،ئەگەر لە وشەیەكیش زیاتر بوو ئەوا بە داشی ژێرەوەUnderscore  لەیەكتریان جیادەكەینەوە،وەكو:

static final int FIRSR_NUMBER=10;

5- واباشترە ناو Name  بەكاربهێنین بۆ ناونانی هەمیشە گۆڕاوەكان Variables  ،نەك كار (فرمان) Verb.

دووای ئەوەی زانیمان هەمیشە گۆڕاوەكان Variables  چین و،چۆن ناودەنرێن،بۆ بەركارهێنان و نووسینیان پێویستە لە دوو خاڵی زۆر گرنگ و سەرەكی دڵنیابین:

1-  چی جۆرێك Type  بەكاربهێنین بۆ هەمیشە گۆڕاوەكە The Variable.

2- چی ناوێك Name بەكاربهێنین بۆ هەمیشە گۆِاوەكە The Variable.

هەڵبژاردن و دیاری كردنی جۆری هەمیشە گۆڕاوەكە بە پێی ئەو بەرنامەیە دەبێت،كە ئەندازیارانی بەرنامەسازی بڕیارە بینووسن،بۆ نمونە ئەگەر بمانەوێت سترینگێك بەكاربهێنین ،ئەوا پێویستە بۆ خەزنكردنی سترینگەكە هەمیشە گۆڕاوی جۆری سترینگ String بەكاربهێنین،بۆنمونە:

String greeting=”Welcome to Java Programming”

 بەڵام ئەگەر بۆ ژمارەیەكی تەواوی وەكو ژمارە 13سترینگ String  بەكاربهێنین ئەوا دەبێتە هەڵە:

String greeting=13;//ERROR

كەواتە ناتوانین هەمیشە گۆڕاوی سترینگ بەكاربهێنین بۆ خەزنكردن و هەڵگرتن و پاراستنی ژمارەی تەواو Integer.چونكە وەرگێڕ Compiler  هەڵدەستێت بە پشكنین و،بەراوردكردنی جۆرەكانی هەمیشە گۆڕاوەكان.بێگومان بە زانینی جۆرەكانی داتا Data Type  و جۆرەكانی هەمیشە گۆڕاوەكان Kind of Variable زیاتر و باشتر بەكارهێنانی هەمیشە گۆڕاوەكانت Variable  بۆ ڕوون دەبێتەوە.

بەم شیوەیە هاتینە کۆتایی ئەم وانەش بەهیوای سود وەگرتن….

 

 

 

………………………

www.kitn.net ئاماده‌كردنی كاك: هێمن مەلا کریم بەرزنجی

.

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!