شاری قوونم شارێكە لە جەزائیر، مدينة طيزي

شاری قوونم

(شارێكە لە جەزائیر، مدينة(طيزي
بڕیارێك هەبوو بۆ دروستكردنی شارێكی نوێ، بەڵام ئەنجومەنەكە لەسەر ناونانی ئەم شارە ناكۆك بوون، بۆیە بڕیاریاندا هەر ئەندامێك لە ئەنجومەنەكە، ناوی شارەكە لەسەر كاغەزێك بنووسێت‌و پاشان تیروپشك بۆ ناوی شارەكە ئەنجامبدرێت..
یەکێک لە ئەنجومەنەكەدا قيت دەبێتەوەو لەسەر كاغەزەكە دەنووسێت (قوونم).. كاتێك تیروپشكەكە رادەكێشرێت، (قوونم) دەردەچێت‌و شارەكەش ناودەنرێت قوونم.
رۆژێك لەرۆژان گەشتیارێك رێی دەكەوێتە ئەو شارەو دەیەوێت كراسێك بكڕێت، دەبینێت شتەكان گرانن‌ و دەپرسێت: ئەرێ نرخ هەندێك گران نییە؟؟
كابرای خاوەن دووكان لەوەڵامدا دەڵێت: بەهەموو قوونمدا بسوڕێیتەوە لێرە هەرزانترينت دەست ناكەوێت..!!
گەشتیارەكە بە غەمبارییەكەوە دێتە دەرەوەو وا دەزانێت كابرای خاوەن دوكان گاڵتەی پێكردووە.. پاشان تەكسییەك رادەگرێت‌ و لێی دەپرسێت شوێنێك شك دەبەیت بەنرخێكی گونجاو شت بفرۆشن؟
كابرای تەكسی وەڵامی دەداتەوە دەڵێ لە دەرەوەی قوونم شوێنێكی وا هەیە!!
كاتێك كابرای گەشتیار توڕە دەبێت و دەچێتە مەركەزی پۆلیس‌و بەپۆلیس دەڵێت كابرای دوكاندار دەڵێت بەقوونما بگەڕێیت‌ و كابرای خاوەن تەكسی دەڵێت لەدەوروبەری قوونم و.. بەس پێم بڵی من لەكوێم؟
پۆلیسەكەش دەڵێت: تۆ لە مەركەزی پۆلیسى لە ناوەڕاستی قوونم.
گەشتیارەكە بەتووڕەییەوە دێتە دەرەوە دەچنە لای سەرۆكی شارەوانی شكات دەکات دەڵێت: من گەشتیارم و میوانم لای ئێوە..
سەرۆكی شارەوانی دەڵێت: یەخوا بەخێر بێیت، قوونمت رووناك كردەوە..!!
پاشان كابرا دەچێتە لای حاكم شكات دەكات‌ و هەموو شتەكانی بۆ دەگێڕێتەوە و حاكمیش پێدەكەنێت‌ و پێی دەڵێت: لەسەر خۆبە برا.. پێدەچێت یەكەمجارتە بێیتە قوونم

ئاماده‌كردنی بولبولی ده‌نگۆش

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!