پڕۆگرامی بانگبێژ BangBezh 3.1

بانگبێژ پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوە ئامانجی ئەوەیە بەرنامەیەکی بانگدانی سەرچاوە کراوە درووست بکات بۆ شارەکانی کوردستان.

وه‌شانی ٣.٠ ئاماده‌یه‌
دوای (٣) ساڵ له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م وه‌شانی پرۆگرامی بانگبێژ ، په‌ره‌پێده‌رانی پرۆگرامی بانگبێژ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی پرۆگرامه‌كه‌ن به‌ زیادكردنی چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی نوێ سه‌رنجراكێش و زیادكردنی كاتی بانگه‌كانی چه‌نده‌ها شارو شارۆچكه‌ی تری كوردستان ئه‌واتا ئیستا وه‌شانی ٣.٠ی پڕگرامی بانگبێژ ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌زاندن به‌ چه‌نده‌ها نویكاری گۆڕانكاری كه‌ بریتییه‌ له‌:

کاتی بانگەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە، ئاکرێ، دەربەندیخان، کفری، کۆیە، قەڵادزە و زاخۆی تێدایە.
دەتوانێت بەدەنگی چەندین بانگبێژی نێودەوڵەتی بانگبدات. دەتوانی دەنگی دیکەش دابەزێنی لە وێبسایتی بانگبێژ
ماوە ماوە یادی خوات بەبیر دەهێنێتەوە. دەتوانی ماوەی نێوان هەر زیکرێکیش بگۆڕیت لە ڕێکخستنەکان.
توانای ئەپدەیت کردنەوە بۆ وەشانی نوێتر بە بێ پێویستی بۆ دووبارە دامەزراندنەوە.
بە کلیک کردن لەسەر دوگمەی زۆرتر، کاتی بانگی ١٠، ١٥ یان ٣٠ ڕۆژ نیشان دەدات.
دەتوانی (ئاستی دەنگی بانگبێژ لەکاتی بانگداندا) بگۆڕیت.
وە چەندین تایبەتمەندی دیکە.

 بۆ وه‌رگرتنی كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌ن

 ( Size: 8.0 MiB ) ( ئه‌م فایله‌ 11,646 جار داگیراوه‌ )

.

……..

بانگبێژ پێویستی بە Framework  هەیە بۆ کارکردن.کلیک لیرە بکە بۆ دابەزاندنی Framework 4.0 لە سایتی فەرمی مایکڕۆسۆفت

وێنه‌كانی به‌رنامه‌

ویندۆی سەرەکی بانگبێژدەربارەی بانگبێژنیشاندانی کاتی بانگی ١٠، ١٥ یان ٣٠ ڕۆژڕێکخستنەکان: دەنگبانگبێژ لە کاتی بانگداندا

سایتی سه‌ره‌كی : www.bangbezh.com

هیوادارین سودی هه‌بێ بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست

..

تكایه‌ بلاوی بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژداربی له‌م خێره‌


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!