چ خواردنێك باشه‌ پاش وه‌رزش كردن ؟

?????????????????????????????????????????????????????????

بیرۆكه‌ی زۆر هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ له‌لای زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌رزش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌سه‌ر جۆری ئه‌م خواردنه‌ی كه‌ ده‌ست نیشانی ده‌كه‌ن پاش وه‌رزش كردن .

زۆر گرنگه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌رزش ئه‌نجام ده‌دات دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ خواردنه‌ شیرینی و كاربۆهیدرایته‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كریان تێدایه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا له‌ ناو خوێن بڵاو ده‌بنه‌وه‌، پاشانیش هۆكارێك ده‌بێت بۆ كێش زیاد بوون.

بۆیه‌ به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كان و زبده‌و ماستی كه‌م چه‌ور باشترین جۆری خواردنن بۆ شێدار كردنی جه‌سته‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ جه‌سته‌ به‌ فێرۆی داوه‌ له‌كاتی وه‌زرش كردن .

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ یه‌كێكی تر له‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ وه‌رزشكاران پاش ته‌واو بونی وه‌رزشه‌كانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بریتیه‌ له‌ په‌نا بردن بۆ خواردنه‌ خێراكان كه‌ كاریگه‌ری زۆر خراپ و نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته‌ دروست ده‌كات .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ خواردنی پر ڕیشاڵ و سه‌وزه‌ كه‌ ئاره‌زووی خوراردنت به‌ خێرایی داده‌مركێنیته‌وه‌ و سودی له‌ وه‌رزشكه‌ ده‌كه‌یت هه‌روه‌ها گوشتی سوره‌كراوی ناو فڕن و چه‌ره‌زات باشترین جۆره‌كانی خواردنن پاش وه‌رزش كردن .


 _________________________________

به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!