نامەیەك بۆ ئەوانەی كە سەیری گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت دەكەن

…..
السلام عليكم ورحمة اللهِ وبركاتـهُ
 .
خوشكان……برایانى بەڕێزم
سەلام و ڕەحمەتى خواى گەورەتان لێبێت….
ئەم نامەیە بكەرە بەڵگە بۆ خۆت نەك ببێتە بەڵگە لەسەرت،خواى گەورە ئەفەرموێ:{إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (19) سورة النــور
واتە:ئەوكەسانەى كەئەیانەوێ بەدڕەوشتى بڵاوبێتەوە لەناوئیمانداراندا ئەوە سزایەكى بەئێشیان بۆهەیە لەدونیاو دواڕۆژدا.
.
ئایا ئەزانى بڵاوكردنەوەى یان گۆرینەوەى وێنەى بێ ئابڕوانەو حەرام خراپەیەكى جاریەیە؟ واتە تاوانە كەى و تاوانى ئەوەش كە بڵاوى دەكاتەوە بۆ تۆ دەبێت هەتاوەكو بۆ لاى خواى گەورە دەگەڕێیتەوە و تەوبە دەكەى؟
ڕازیت بەوەى دایكت یان خوشكت ئەو وێنانە ببینن ؟ ئەى ئەو موسڵمانانە برات نین؟
بە چ شتێك وەڵامى پەروەردگاردەدەیتەوە كاتێ پرسیارت لێ دەكات دەربارى بڵاوكردنەوەى ئەو وێنانە لە ڕۆژى دوایى دا ؟
ئایا دەزانیت تاوانى هەموو ئەوانەى سەیرى ئەو وێنانە دەكەن لە ئەستۆى تۆدایە؟
ئایا دەزانیت باڵانسى تاوانەكانت زیاد دەكەن بە زیاتر گۆڕینەوە و بڵاوبونەوەى ئەو وێنانە تەنانەت دواى مردنیشت؟
ئایا دەزانیت: بڵاوبوونەوەى ئەم وێنانە لە ناو خەڵكیدا دواى مردنت دەبێتە هۆى سزادانت لە ناو گۆڕ تا هاتنى قیامەت؟
براى بەڕێزم بیر بكەرەوە……….
.
.
خواى گەورە دەفەرموێ: {قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ} (30) سورة النــور
واتە: خواى گەورە بە پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) دەفەرموێ: (بە موسڵمانان بڵێ چاوپۆشى بكەن لە سەیركردنى حەرام و داوێنیان بپارێزن ئەوە پاكترو چاكترە بۆیان خواى گەورە ئاگادارە بەوەى ئەنجامى دەدەن).
براى بەرێزم بیر بكەرەوە………….
.
پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) دەفەرموێ: (اضمنوا لي ستا من أنفسكم أضمن لكم الجنة: اصدقوا إذا حدثتم، وأوفوا إذا وعدتم، وأدوا إذا أتمنتم، واحفظوا فروجكم، وغضوا أبصاركم، وكفوا أيديكم). (حسنه الألباني).
واتە: (ئەگەر گرنتى شەش لە نەفسى خۆتانم بۆ بكەن گرنتى بەهەشتان بۆ دەكەم: ڕاستگۆ بن ئەگەر قسەتان كرد،بە وەفا بن ئەگەر پەیمانێكتات دا، ئەگەر ئەماناتتان لا بوو بیگێڕنەوە، داوێنتان بپارێزن، چاوتان لە سەیركردنى حەرام بپارێزن،………)
 .
براكەم ئەوەى تۆ پێى هەڵدەستى بە بڵاوكردنەوەى بەرەڵایى و گەندەڵى دەژمێررێت، دڵەكان دەمرێنێت،بێ ئاگاكردنى خەڵكە لە یادى خواى گەورە،بزانە نەزەركردن و سەیركردنى حەرام هۆیەكە بۆ زیناكردن، بەئاگابە نەوەك بكەویتە داوی یەوە، ئەوەى بەهۆى ئەو وێنانەوە بكەوێتە داوى زیناوە گوناهەكەى بەگەردنى تۆیە….بگەڕێنەوە بۆ لاى خواى پەروەدگار تا كات لە دەست نەچوە…
پاشان ئەگەر تۆ شارەزاى لە بەكارهێنانى ئینتەرنێت دا بۆ چى دینى پیرۆزى ئیسلام سەرناخەیت و هەر خراپەیەك هەبێت نەهى لێ بكەیت…؟؟؟؟
داواى هیدایەتت لە خواى گەورە بۆ دەكەین……..

=============================================================

ئەم نامەیە كە پڕە لە خۆشەویستی وبرایەتی بۆتۆی بەڕێز دەینێرم، ئەی ئەو كەسەی كە تووش بویتە بە بینـین وسەیركردنی فیلم و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت وناشەرعی وناشایستە، سەرەتا لەوەوە دەست پێدەكەم كە بزانە –خوا من وتۆش بپارێزێ‌- یەكێك لە ناوەجوانەكانی خوا بریتیە لە (الرقیب) واتە: چاودێر، واتە چاودێره بەسەر
كردەوەی بەندەكانەوەیە، كە هیچ شتێكی ووردو بچوكی لێ‌ وون نابێت، دەفەرموێت
.
[إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً] {النساء:1}واتە: بێگومان خوا بەوردیی و هەمیشەیی ئاگادارو چاودێرە بەسەرتانەوە.
.
وە لەئایەتێكی تردا دەفەرموێـت
[وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيباً] واتە: خوا هەمیشە بە سەر هەموو شتێكدا چاودێره. ئەگەر لەكتێبی خوادا تەنها ئەم دوو ئایەتە هەبوایە ئەوا بەس بوو بۆ كەسێك كەهەست بەگەورەیی ئایەتەكان بكات و لەواتا قووڵەكانیان بگات
.
[أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ] {فصلت:53}واتە: ئایا شایەتی پەروەردگارت بەس نیە كەبەسەر هەموو شتێكدا ئاگاو زانایە و، هیچ شتێكی لا ون نابێت؟!
.
تۆ ئەی ئەو كەسەی كە دانیشیت بەرانبەر ئەو دیمەنە ئابڕووبەرەو پیاووئافرەتی ڕووت دەبینی كە خەریكی ئەنجامدانی تاوان وسەرپێچیـن بەهەموو بوێریەكەوە ناشرینترین وقێزەونترین گوناه ئەكەن لەخراپترین شێوازیدا، بزانە كە ئەوانە وەكو خوای پەروەردگار دەفەرموێت:
.
[إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلاً] {الفرقان:44}واتە: ئەوانە وەكو ئاژەڵ وماڵاتن وهیچی ترنین بەڵكو لە ئاژەڵ گومڕاترن. فیترەتی تەواوو سروشتی ساغ وسەلامەت ئەم جۆرە كارانە بێزلێدەكاتەوە لەكاتێكدا تۆ چێژ لەو دیمەنانە وەردەگریت و حەزت دەچێتە سەر ئەو جەستە ڕووت وبێ ئابڕوویانە، خوای بینەر لەسەرەوە بەسەرتەوەیە ونیگای لێتە وجم و جووڵت وچاوت دەبینێت كە پڕبووە لە نیگای تاوان وبێ شەرمی، وە گوێبیستی گوێتیشە كە گوێ‌ دەگری لە دەنگی ئەو تاوان وسەرپێچیەی كە دەكرێت وەكو بڵێی چێژ وەردەگریت لەوەی خوا توڕە دەكەن وپێت خۆشە كە فەرمانی خوا دەشكێنن، لەكاتێكدا تۆ بێئاگای لە چاودێری خوا، بیرت چوویەوە كە ئەندامەكانی جەستەی خۆت شاهێدیت لەسەر دەدەن لە ڕۆژی دواییدا لەو ڕۆژەی كە هیچ شتێك شاراوە نیە [يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لا تَخْفَى مِنْكُمْ خَافِيَةٌ]
.
إذا خَلَوتَ بريبـة في ظُلمةٍ *** والنفس داعيـة إلى العصيان
فاستحِ من نظر الإله وقل لها *** إن الذي خلق الظلام يراني
.
واتە: هەركاتێك بەتەنها بوویت ولەتاریكیەكدا…. دەروونت داوای تاوان وسەرپێچی خوای لێكردی…. شەرم بكە لەبینینی خوا بۆت و بەدەروونت بڵێ‌ ئەو كەسەی كە تاریكی دروست كردووە دەمبینێت.
برای بەڕێزم ئامان لەو كەسانە نەبیت كە چاودێری وسەیركردنی خوا بەسووك دێتە بەرچاویان… بەوشێوەیە بە كەخوا دەیەوێ‌ لێت ئەوا خوا پێت دەبەخشێت زیاد لەوەی كەدەتەوێت، ئامۆژگاریت دەكەم بەوەی كە ترسی خوات هەبێت وشەرمی ئەو بتگرێت لەكاتی نهێنی وئاشكرادا، زۆر وریابە لە ئاخر شەڕی (واتە بەسەر تاوانەوە بمریت)،
.
چونكە مردن گەورەو بچووك ناناسێت و جیاوازی ناكات لەنێوان لەش ساغ ونەخۆش و بەهێزو لاوازدا….. وەبزانە كە بەردەوامبوون و سووربون لەسەر ئەم تاوانانە دەبێتە گوناهی گەورە، ووریابە لەوەی كەسبەینێ‌ بگەیتە حزوری خوا بەكۆڵێك بینینی ئەم دیمەنە قێزەونانەوە، وەبزانە كەخۆشبەختی لەسەیركردنی ئەم جۆرە فیلمانەدا نیە بەڵكو هەموو بەختەوەری لە گوێڕایەڵی كردنی خوای میهرەباندایە وەكو دەفەرموێت
[مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ] {النحل:97}
.
واتە: ئەوەی كارو كردەوەی چاكەی كردبێت، پیاو بێت یان ئافرەت لە كاتێكدا بڕوادار بێت، سوێند بە خوا بە ژیانێكی كامەران و ئاسوودە لە دنیادا دەیژێنین، لە قیامەتیشدا پاداشتیان بە جوانتر دەدەینەوە لەوەی كە ئەوان دەیانكرد.
پاشان ئەی برای بەڕێزم ڕێنموونیت دەكەم بۆ ئەنجامدانی چەند كارێك كەئەگەر جێبەجێیان بكەیت ئەوا پشت بەخوا دووردەكەویتەوە لەو كارەو وازی لێ دێنیت.
.
لەوانە:
هەموو ئەو سیدی وكەناڵ ووێب سایت وگرتە ڤیدیۆییانەی كە لاتە سەبارەت بەو بابەتە لەناویان بدە بیانسڕەوە، وەپەیمان بدە بەوەی نەگەڕێیتەوە سەریان وبەهەموو توانایەكتەوە هەوڵی خۆت بدە، وەهەروەها هەوڵ بدە هەرگیز خۆت بەتەنها نەكەویت وهەمیشە لەگەڵ خێزان وهاوڕێ‌ باشەكانتدابە، وەئەگەریش شەیتان وەسوەسەی بۆدروست كردی ئەوا هەوڵ بدە خۆت سەرقاڵ بكەی بەكارێكی خێرەوەو ئەو وەسوەسەیە وەلابنێی، وە ئەگەریش هاوڕێیەكی خراپت هەیە كە ڕاتدەكێشێ‌ بۆئەو كارە ئەوا لێی دووربكەوەرەوەو ئامۆژگاری بكە، وە وەرزیش بكەو ڕۆژووبگرەو داوا و پاڕانەوە بكە لای خوا كەیارمەتیت بدات لە دوورخستنەوەت لەو كارە، وە یارمەتیت بدات بۆ هاوسەرگیری وگرتنەبەری هۆكارەكانی.
.
پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) دەفەرموێ: (اضمنوا لي ستا من أنفسكم أضمن لكم الجنة: اصدقوا إذا حدثتم، وأوفوا إذا وعدتم، وأدوا إذا أتمنتم، واحفظوا فروجكم، وغضوا أبصاركم، وكفوا أيديكم). (حسنه الألباني).
واتە: (ئەگەر گرنتى شەش لە نەفسى خۆتانم بۆ بكەن گرنتى بەهەشتان بۆ دەكەم: ڕاستگۆ بن ئەگەر قسەتان كرد،بە وەفا بن ئەگەر پەیمانێكتات دا، ئەگەر ئەماناتتان لا بوو بیگێڕنەوە، داوێنتان بپارێزن، چاوتان لە سەیركردنى حەرام بپارێزن،………)
…..
أســأل الله أن يمتعك بالـصحة والعافيـة والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته…..
.
له‌دوعای خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن
تكايه دواى خؤت بلاوى بكه ره وه باله م خيره دابه شداربيت
 ….

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!