رۆبۆتی گۆتا چیت بۆ ده‌كات؟

 
كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی داهێنانی رۆبۆتێكی زیره‌كی ئاشكرا كرد كه‌ وه‌ك جانتایه‌كی زیره‌ك كار ده‌كات و توانای هه‌ڵگرتنی 20 كیلۆگرام شتی هه‌یه‌ و به‌دوای خاوه‌نه‌كه‌ی تا خێرایی 35 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتیكدا ده‌ڕوات.
 
كۆمپانیای “بیاگۆ”ی ئیتاڵی له‌و باره‌وه‌ رای گه‌یاند كه‌ له‌كاتی بازاڕكردندا ئه‌و جانتایه‌ كه‌ ناوی “گۆتا”یه‌ به‌دوای خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ڕوات و دوو تایه‌ی هه‌یه‌ و به‌ خێرایی تا 35 كیلۆمه‌تر له‌ سعاتێك ده‌ڕوات، واته‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ پاسكیل یان ماتۆرسكیل بروات، ئه‌وه‌یش تا ئه‌و خێراییه‌ ده‌ڕوات.
 
ئه‌و رۆبۆته‌ توانای هه‌ڵگرتنی تا 20 كیلۆگرام شتی هه‌یه‌ و به‌ پاتری كار ده‌كات و بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌عات خۆی ده‌گرێت، هه‌روه‌ها جانتاكه‌ خۆی ده‌جوڵێت و به‌دوای خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌ كامێڕا و هه‌ستیاری تایبه‌ت كه‌ ده‌توانێت جوڵانه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌كه‌ی چاودێری بكات كه‌ ئه‌و ئامێرێكی بچووكی له‌ گیرفانی یان له‌ ناوه‌قه‌دیدا هه‌ڵگرتووه‌.
 
هه‌روه‌ها ئه‌و جانتا زیره‌كه‌ كامێڕایه‌كی هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ گۆشه‌ی 360 پله‌ وێنه‌ بگرێت و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌زه‌حمه‌ت بدزرێت. 

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!