تایبەتمەندییە نوێیەکانی ڤێرژنی نوێی بەرنامەی فەیسبووک مەسنجەر

 
بەرنامەى فەیسبووک مەسنجەر یەکێکە لەو بەرنامە بەناوبانگانەى کە لەسەرتاسەرى جیهاندا بەڕێژەیەکى زۆر بەکاردەهێنرێت، ئەو بەرنامەیە بەردەوام لەلایەن کۆمپانیاى دروستکەرییەوە وەشان(ڤێرژن)ى نوێى بۆ دادەنرێت و تایبەتمەندى نوێى تێدا زیاد دەکرێت.
لێرەدا ١٥ تایبەتمەندى بەرنامەکە دەخەینەڕوو:
١- دەتوانن فایل، وێنە، وێنەى جوڵاو، دەنگ و گرتە ڤیدیۆ بنێرن لە پارێزگاریکردن لە کوالیتى ئۆرجیناڵى ئەو بابەتانە دەکات کە دەینێریت.
٢- گەورەکردنى ئەو هێما و ئایکۆنە دەربڕینییەکان "دەم و چاوەکان" بەجۆرێک کە کۆمەڵێکى جۆربەجۆر لەهەموو جۆرە هێمایەک بوونى هەیە لەنێو بەرنامەکەدا.
٣- دروستکردنى بچووککراوەیەکى خێرا بۆ گەیشتن بەهەندێک چاتى دیاریکراو تاوەکو پێویست نەکات هەموو کات بچنە نیو بەرنامەکەوە.
٤- تواناى ناردنى گرتەى ڤێدیۆیى لەڕێگەى مۆبایلەکەوە تۆماربکرێت کە ماوەی ڤیدیۆکە دەگاتە ١٥ چرکە.
٥- ئەو کەسانەى کە ئارەزووى بەکارهێنانى ئەو بەرنامەیەن لەسەر کۆمپیوتەر، دەتوانن لەڕێگەى وەشانە نوێیەکەوە فەیسبووک بەهەمان شێوەى بەرنامەى مەسنجەرەکە لەسەر کۆمپیوتەر بوونى هەیە.
٦- لەهەندێک وڵاتدا دەتوانرێت لە ڕێگەى مەسنجەرەوە پارە بنێردرێت، ئەم کردارەش تەنها پێویستى بە هەندێک زانیارى هەیە لەسەر کارتى پارەکەت وەک "ڤیزا، ماستەر کارت".
٧- بەکۆدکردنى چاتەکان لەم وەشانە نوێیەى بەرنامەکە، بەجۆرێک ئەم تەکنیکە نوێیە بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە نەیانەوێت نهێنییەکانیان ئاشکرا بێت لەلاى هیچ کەسێکى تر.
٨- دەتوانن لەڕێگەى مەسنجەرەوە وێنە و هەندێک ئایکۆن دابەزێنن.
٩- مەسنجەر ڕێگە دەدات بە ئەنجامدانى پەیوەندى دەنگى یان ڤیدیۆیى، وە ئەم جۆرە جۆرە تایبەتمەندییە پێویستى بەئینتەرنێتێکى باش هەیە تاوەکو بەکوالیتییەکى باشەوە ئەنجامبدرێت.
١٠- لەڕێگەى مەسنجەرەوە دەتوانن بزانن کە کەسى بەرامبەر نامەکەى پێگەیشتبێت یان بینیبێتى لەڕێگەى نیشانەى "Seen"ەوە.
١١- گۆڕینى ڕەنگى چاتەکە، بەجۆرێک بەکاربەرى ئەم بەرنامەیە دەتوانێت بەئارەزووى خۆى ئەو ڕەنگە هەڵبژێرێت کە لەنێو ئەو بەرنامەیەدا بەردەستە.
١٢- کشانەوە یان چوونە دەرەوە لەچاتدا، لەکاتى چوونە ناوەوەى گروپێکى چات یان کۆمەڵێک کەسدا و بێزاربوون لەو چاتە ئەوا دەتوانن بکشێنەوە تیایدا.
١٣- دەتوانن زیاتر لە هەژمارێکى تایبەت بۆ ناو مەسنجەر زیادبکەن و دەتوانن ڕێژەیەکى زۆر لەنامەى جۆربەجۆر لە هەژمارەکانەوە وەرگرن.
١٤- دەتوانن شوێنى خۆتان بنێرن ئەگەر نەتانزانى شوێنەکەى خۆتان بدەن بەکەسێک تاوەکو بێتە لاتان.
١٥- دەتوانن ڕاپرسى بکەن لەنێو گروپێکى چاتدا دەربارەى بابەتێک یان هەر شتێک کە دەتانەوێت.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!