ڕوناكی شاشه‌ Screen Brightness

ڕوناكی شاشه‌ Screen Brightness iconئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووناكی شاشه‌ی مۆبایله‌ ئه‌ندرۆیده‌كه‌ت و پاراستی چاو له‌ تیشكه‌ زیان به‌خشه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر مۆبایل به‌كاردێنن به‌تایبه‌تی له‌شه‌ودا ڕه‌نگه‌ تیشكی ڕووناكی مۆبایله‌كه‌ت كاربكاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی چاوت و ببێته‌ هۆی ئازاردانی چاوت به‌ڵام له‌ڕێگای ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه‌ ده‌توانی تیشكی ‌ڕووناكی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بۆ نزم ترین ئاستی ڕووناكی كه‌م بكه‌یته‌وه‌ ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ چاو. به‌گشتی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه دوو سوودی گرنگی هه‌یه‌:1- پارێزه‌ری چاو: پاراستنی چاو له‌ تیشكه‌ زیان به‌خشه‌كان له‌كاتی به‌كارهێنانی مۆبایل به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ودا.2- پارێزه‌ری وزه‌: هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌په‌ به‌كارهێنانی هێزی موبایله‌كه‌ت كه‌مده‌كاته‌وه‌ و شه‌حنی موبایله‌كه‌ت ده‌پارێزێت.تێبینی: ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ كارده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندرۆیدانه‌ی كه‌ وه‌شانی (5.0) و به‌ره‌و سه‌ریان له‌سه‌ره‌ ، ئەگەر وەشانەکەت لەمە نزمترە دایمەبەزێنە چونکە کارناکات لەسەر مۆبایله‌كه‌ت.

 بۆ وه‌رگرتنی كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌ن

وێنه‌ی : ڕوناكی شاشه‌ Screen Brightness apk screenshotڕوناكی شاشه‌ Screen Brightness apk screenshot

ئاماده‌كردن و دروستكردنی پڕۆگرام: ئه‌حمه‌د عومه‌ر عبدالله‌ 

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!