چۆن مۆبایلەکەت لەمەترسی ھاککردن دەپارێزیت

گرفتەکانی نێوان کۆمپانیای ئەپڵ و نوسینگەی FBI ئەوەی سەلماند کەپێویستە داتاکانی مۆبایل بپارێزرێت بەکۆدی نھێنی بۆ رێگری لەئەگەری دزە کردنی ھاککەران بۆی بەوپێیەی ئێستا مۆبایلە زیرەکەکان چەندین زانیارییان لەخۆگرتوە کەبەکارھێنەر پێویستی پێیەتی.
بۆ بەکارھێنەرانی iOS : دەبێ ئەم رێوشوێنانە بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی مۆبایل و ئامێرەکان لەئەگەری ھاککردن.
برۆ بۆ Settings دواتر بۆ Touch ID & Passcode پاشان پەنجە بە Turn Passcode On بنێ پاشان وشەیەکی نھێنی بەھێز دابنێ.
بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئەندرۆید:
رەنگە کەمێک ئاڵۆزتر بێت بەوپێیەی مۆبایلی Nexus ی گوگل تایبەتمەندیی پاراستنی ھەیە لەھاککردن و گالاکسی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێج بەشێوەی ئۆتۆماتیکی پارێزراون بەڵام بۆ ئەوانەی ئەو گرفتەیان ھەیە دەبێ:
سەرەتا بچنە Settings دواتر Security ھەڵبژێرن، پاشان پەنجە بە Screen Lock بنێن و کۆدێکی نھێنی بۆ پاراستنی مۆبایلەکە دروست بکەن.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!