بەوێنە، ئايفۆن حەوتێک نرخەکەی دەگاتە نيو مليۆن دۆلار

کۆمپانيای گريسۆی جيهانیی کە بارەگاکەی لە وڵاتی سويسرايە، ئايفۆن حەوتی کۆمپانيای ئەپڵی بە ئەڵماسی رەش، روپۆش کرد و نرخەکەی گەياندە نيو مليۆن دۆلار.

لە رێگەی پێگەی خۆيانەوە لە تۆڕی ئينتەرنێت، ئەو کۆمپانيايە رايانگەياند ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەسيان بە ئەڵماسی رەش رووپۆش کردووە کە مادەيەکی گرانبەها لە جيهاندا دادەنرێت.

وێنەی ئايفۆنەکە
هەروەها ئەو کۆمپانيايە رايانگەياندووە ١٤٥٠ پارچەی ئەڵماسی رەشيان لەو ئايفۆنەدا بەکارهێناوە کە عەيارەکەی ١٠٢ ـە، ئەمە بێجگە لەوەی لاشە ()  کەشی بەکانزای تيتانيۆم روپۆش کراوە.

گريسۆ ئاماژەشی بەوەداوە تەنيا سێ دانەيان لەو جۆرە دروستکردووەو نرخی هەريەکێکيان ٥٠٠ هەزار دۆلارە لەگەڵ هێدفۆنێکدا کە ئەويش بە ٣٠ پارچە ئەڵماسی رەش رووپۆش کراوە.

ئەم پارەيەش بۆ ئەو جۆرە تايبەتەی ئايفۆن حەوت دەتوانرێت هێلیکۆپتەرێکی بەکارهاتوو يان فێرارييەکی جۆری ٤٦٨ی ئيتاڵی پێبکڕدرێت.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!