ئێس ‘S’ـی ئايفۆنەکان بەمانای چی دێت؟

وەک ئاشکرايە ئامێر و بەرهەمەکانی کۆمپانيای ئەپڵ لە بازاڕەکانی جيهاندا بوونەتە پڕفڕۆشترين و بەکارهێنەرێکی زۆريان بەلای خۆياندا راکێشاوە بەهۆی باشی و گونجاویی بەکارهێنانەوە.
لەناو ئەو بەرهەمانەشدا مۆبايلەکانی ئايفۆن (iphone) زۆرترين داهاتيان بۆ کۆمپانياکە کۆکردۆتەوەو بەردەواميش ساڵانە نەوەو جۆری نوێی دەخرێتە بازاڕەکانی جيهانەوە و گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردادێت، يەکێک لەو شتانەی زۆر دووبارەيە بوونی پيتی 'S'ی ئينگليزييە لەسەر ئامێرەکان، کە هەريەکەيان مانايەکی تايبەتی خۆی هەيە.
سێيەم ناوەی ئايفۆن بەناوی (iphone 3Gs) بوو کە ئەو ئێسە بەمانای (Speed)دەهات واتە خێرایی، کە لەوکاتەدا کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگی هەبوو.
دواتر و لە ساڵی ٢٠١١ جۆرێکی نوێی ئايفۆن بەناوی (iphone 4s) خرايە بازاڕەکانەوە، کە ئێسەکەی بەمانای سيری دەهات، ئەويش يەکەم جار بوو ئايفۆن سيری بۆ بەکاربهێنرێت و لە رێگەی دەنگەوە کۆنتڕۆڵی چەند بەرنامەيەک بکرێت.
لە ساڵی ٢٠١٢ ئايفۆن پێنج ئێس لەلايەن ئەپڵەوە بەرهەمهێنرا کە ئێسەکەی بەمانای (security) دەهات واتە ئايفۆنێکی پارێزراو لە هاککردن و دەستبەسەرداگرتن.
نەوەيەکی ديکەيشی (iphone 6s) بوو ئەويش ئێسەکەی بە مانای (sensitivity to 3D touch) دەهات واتە هەستياریی لەمسەکەی سێ رەهەندی بوو کە ئەوەش تەکنيکی نوێ بوو لە مۆبايلە زيرەکەکاندا.
کۆتا بەرهەمی ئايفۆنيش کە راگەياندرا بريتی بوو لە ئايفۆن حەوت، کە ئەو ئامێرە بەبێ پيتی ئیسە و واچاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا نەوەيەکی نوێی بە ئێسەوە رابگەيەنرێت.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!