گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگ لە وەتس ئاپدا دەکرێت

ئەپلیکەیشنی وەتس ئاپ لە ئەپدەیتە نوێیەکەیدا چەندین گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و ئەوەش سوودێکی زۆر دەگەیەنێت بەھەمووان.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەرپرسانی ئەپلیکەیشنی وەتس ئاپ بەنیازن گۆڕانکاری گرنگ لە ئەپلیکەیشنەکەیاندا 
 
بکەن، یەکەم گۆڕانکاری ئەوە دەبێت کە بەکارھێنەرانی ئایفۆن دەتوانن لەڕێگەی سیرییەوە داوا لە وەتس ئاپ بکەن کە وەڵامی 
 
نامەیەک بداتەوە یان پەیوەندی بەکەسێکەوە بکات و پێویست ناکات قفڵەکەشی بکەیتەوە.

ھاوکات ئەپدەیتە نوێیەکە رێگە دەدات ئیمۆجی لەسەر ئەو وێنانە دابنێیت کە دەتەوێت بیاننێریت و دەتوانیت ئیمۆجی بەقەبارەیەکی 
 
گەورەتر بنێریت، ھەروەھا ئەپدەیتە نوێیەکە بۆ ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەبێت و لەماوەیەکی نزیکدا دەبینرێت.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!