دەتوانیت بە کیسە خوێیەکی ٢٥٠ دیناری چی بکەیت؟

bigstock-sea-salt-34380128 copy

زۆربەمان خوێ تەنها بۆ خواردن و ئامادەکردنی چێشت بەکار دەهینین، بەڵام جگە لەوەش دەتوانین لە چەند بوارێکیتردا سودی لی ببینین کە گرنگترینیشیان ئەمانەن:

  • دەتوانیت خوێ و ئاوی گەرم بەکاربهێنیت بۆ  لابردنی پەڵە و زەردی سەر پیاڵە و کوپ کاتێک بەهۆی چای و قاوەوە رەنگیان گرتووە،  بە جۆرێک خوێ بکەرە ناو ئاوی گەرم و  بۆماوەیەک پیاڵە وکوپەکەی تێدا دابنێ.
  • کەمێک خوێ بەسەر رەفەی ناو کەوانتەرەکەتدا بڕێژە بۆ ئەوەی مێروولە  بەو ناوەدا نەچێت.
  • پێش ئەوەی ماسی پاک بکەیت کەمیک بیکەرە نێو خوێیاوەوە و، پاشان زۆر بە ئاسانی پێست و پولەکەکەی لێدەبێتەوە.
  • کەمێک خوێ بکەرە ناو ئەو ئاوەوە کە هێلکەی پێ دەکوڵێنیت، لە کاتی پاککردندا زۆر بە ئاسانی توێکڵەکەی لیدەبێتەوە.
  • خوی بکەرە ناو ئەو گوڵدانەی کە گوڵی تێدەکەیت بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر بمێنێتەوە.
  • کەمێک خوێیاو بڕژێنە بەسەر ئەو پەڵە حیبرەدا کە بەسەر فەرش و مافوری ماڵەکەتەوەیە و پاشان ئەنجامەکەی ببینە.
  • بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی ناو فڕن و سەلاجە دەتوانیت کەمێک خوێ لەگەڵ دارچین تێکەڵ بکەیت و دایبنێیت.
  • بۆ پاککردنەوەی تاوەی چەور و رۆناوی تەنها پێویستت بە کەمێک خوێ و پارچە خاولییەک یان کلینیکسی چیشتخانە هەیە.
  • پێش ئەوەی دەستبکەیت بە پاککردنەوەی فڕنەکەت کەمێک خوێی پێدا بکە.
  • ئەو کەسانەی ددانەکانیان بەهۆی زۆر خواردنی چای و قاوەوە زەرد بووە، دەتوانن خوێ لەگەڵ بیکاربۆناتی سۆدیۆم تێکەڵ بکەن و بە فڵچە ددانەکانیانی پێ پاک بکەنەوە.

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!