ئه‌م هۆكارانه‌ وا ده‌كات كێشت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت و هه‌ر به‌ قه‌ڵه‌وی بمێنیته‌وه‌

0c5fc90811

بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێشیان دابه‌زێنن ، له‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌ هۆكاره‌كانی ڕێگر بوون له‌ لاوازی و كێش دابه‌زین بزانه‌.

دیاره‌ شێوه‌ی ژیان و په‌ستانی و ناخۆشیه‌كانی ژیان وای له‌ خه‌ڵكی كردوه‌ كه‌متر بجوڵێن و وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن ، بۆیه‌ زۆربه‌ی كات ئۆتۆمبێل و پیداویستیه‌ ته‌كنه‌لۆجیه‌كان به‌كاردێنن بۆ گواستنه‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ وای كردوه‌ خه‌ڵكی قه‌ڵه‌و بن ، جگه‌ له‌م هۆكاره‌ش له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ له‌ كۆمه‌لێك هۆكاری تر بزانه‌ كه‌ ڕێگرن بۆ كێش دابه‌زین :

. زۆر خواردنی چه‌ره‌زات و ئه‌ڤۆكادۆ و زه‌یتی زه‌یتون و قاوه‌ی ڕه‌ش هه‌مویان خواردنی ته‌ندروستن به‌ڵام پڕن له‌ پله‌ی گه‌رمۆكه‌ی زۆر بۆ نموونه‌ ئه‌گۆكادۆ كه‌ خواردنێكی ته‌ندروست باشیشه‌ به‌ڵام پێكهاتوه‌ له‌ 200 پله‌ی گه‌رمۆكه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ بخورێن به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌بێت .

. نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی : ئه‌و كه‌سه‌ی بیه‌ووێ كێشی دابه‌زێنێ نابێ هیچ یه‌كێ له‌ ژه‌مه‌كان فه‌رامۆش بكات به‌تایبه‌تی ژه‌می به‌یانیان چونكه‌ ئه‌م ژه‌مه‌ پره‌ له‌ پێكهاته‌ی پڕۆتین و كاربۆهیدرایت و زۆرێك له‌ ڕیشاله‌كان .

. كه‌می خۆ كۆنتڕۆڵ كردن به‌سه‌ر زۆر خواردن : ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ خۆی لاواز بكات ده‌بێ كۆنتڕۆڵی خواردنی خۆی بكات و به‌ پێی پێویست خواردن بخوات .

. خواردن له‌كاتێ كه‌ پێوه‌ بیت واتا به‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ یانیش خواردنی ناو به‌فرگرو سه‌لاجه‌ چونكه‌ ئه‌م كاته‌ كه‌متر گه‌ده‌ كاری خۆی ده‌كات و خواردنی هه‌رس ده‌بێت .

. كه‌م خه‌وی : پاش كاركردن و ماندوبونی جه‌سته‌ ، پێویستت به‌ خه‌وتن و ئیسراحه‌تی جه‌سته‌ هه‌یه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌كه‌شیه‌وه‌ كه‌م خه‌وتن هۆكارێكه‌ بۆ توش بوون به‌ قه‌ڵه‌وی .

. نه‌خواردنی سه‌وزه‌وات و كه‌م وه‌رزش كردن و خواردنی ژه‌می ئێواره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌و كه‌می خواردنه‌وه‌ی ئاوو چه‌ندین هۆكاری تر یارمه‌تی ده‌رن بۆ قه‌ڵه‌وبوون و كێش زۆری .

 


ئه‌م هۆكارانه‌ وا ده‌كات كێشت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت و هه‌ر به‌ قه‌ڵه‌وی بمێنیته‌وه‌

ئه‌م هۆكارانه‌ وا ده‌كات كێشت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت و هه‌ر به‌ قه‌ڵه‌وی بمێنیته‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!