وا لە ڤايبەرەکەت بکە نامەکان نیشان نەدات

بەرنامەی ڤايبەر کە تايبەتە بە پەيوەنديکردن کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و بە سوودی تێدايە کە وای لێکردووە بەردەوام بەکارهێنەری زيادبێت و خەڵکی بەکاريبهێنين.
بێگومان خاوەنی کۆمپانيای بەرنامەکەش بەردەوام لە ئەنجامدانی گۆڕانکارييە بۆ ئەوەی بەپێی خواستی بەکارهێنەرانی بێت و ئەو شتەی مەبەست و پێويستيانە لەبەردەستياندابێت.
زۆرێک لە ئێمە کاتیک لە ڤايبەر لەسەر هێڵين يان ئۆنلاينين نامەی هاوڕێ و کەسە نزيکەکانمان بۆ دێت، زۆر جار وا رێکەوتووە کاتێک چواردەورمان خەڵکی لێبێت، نامەمان بۆ دێت بەڵام نەمان ويستووە ئەو کەسانە شاشەی مۆبايلەکە ببينن ئيتر بەهەر هۆکارێک بێت، چونکە شێوازی بەرنامەکە وايە کاتێک لە ڤايبەرەوە نامەت بۆ دێت چەند دێڕێکی پێشان دەدات بەبێ ئەوەی نامەکە بکرێتەوە.
بەڵام خودی بەرنامەکە ئەو رێگەيەشی بە بەکارهێنەرەکەی داوە کە ئەو شێوازە پێشاندانەی لاببات و نەهێڵێت لەکاتی هاتنی نامەدا چەند دێرێکی پێشان بدرێت تا راستەوخۆ دەچيتە ڤايبەر و نامەکە دەکەيتەوە، ئەمەش چارەسەری ئەو کێشەيەی کردووەو خواستی بەکارهێنەرانی بەجێهێناوە، ئەم تايبەتمەندييە لە ڤێرژنەکانی ٤.٣ بەرەو سەر لەسەر ڤايبەر داندراوە.
بۆ ئەو کارەش ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدەن:
- بچنە بەشی سێتينگ دواتر نۆتيفيکەيشن هەڵبژێرن، دواتريش نيشانەی راست لەسەر Show Message Preview لابدەن.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!