چۆن ڕه‌شایی بن باغه‌ڵ چاره‌سه‌ر بکەین؟

 چۆن ڕه‌شایی بن باغه‌ڵ چاره‌سه‌ر بکەین؟

ڕه‌شایی ژێر باغه‌ڵ، جۆرێک له‌ نه‌خۆشی نییه‌، به‌ڵام هۆکاره‌کانی ئه‌مانه‌ن: تاشینی به‌رده‌وام، که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ کرێمی دژه‌ موو، عاره‌قه‌کردنی زۆر و به‌رده‌وام، نه‌گه‌یشتنی هه‌وای پێویست به‌ ژێر باغه‌ڵ، کۆبوونه‌وه‌ی خانه‌ مردووه‌کانی پێست، به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره‌ بۆنخۆشکه‌رانه‌ی که‌ خاوه‌ن ئه‌لکهۆڵی زۆرن. جگه‌ره‌کێشان، نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک شه‌کره.‌

ئه‌گه‌ر ژێر باغه‌ڵتان به‌م هۆکارانه‌ی که‌ ئاماژه‌مان پێداوه‌ ره‌ش بووه‌، ئه‌وا به‌ چه‌ند رێکاری سانا ده‌توانن چاره‌سه‌ری بکه‌ن.

1) په‌تاته‌

په‌تاته‌ به‌هۆی ئه‌و ئه‌سیده‌ی که‌ له‌ناویدا هه‌یه‌، یه‌کێک له‌ باشترین رێگه‌کانی سپی کردنه‌وه‌ی ژێر باغه‌ڵتانه‌. په‌تاته‌یه‌ک قاش بکه‌ن، یان له‌ ڕه‌نده‌ی بده‌ن، ئینجا به‌ ئارامی له‌ژێر باغه‌ڵتانی هه‌ڵبسوون. پاش 10 خوله‌ک به‌ ئاوی سارد بیشۆنه‌وه‌.

2) خه‌یار

که‌مێک ئاوی خه‌یار له‌گه‌ڵ زه‌رده‌چێوه‌ و چه‌ند دڵۆپ ئاوی لیمۆ تێکه‌ڵ بکه‌ن. ئینجا ئه‌و گیراوه‌یه‌ له‌ ژێر باغه‌ڵتان هه‌ڵبسوون به‌ ئارامی. پاش نیو کاتژمێر به‌ ئاوی سارد بیشۆنه‌وه‌.

3) ڕۆنی نارگیل

به‌رله‌وه‌ی بچنه‌ گه‌رماو، به‌ ماوه‌ی 10 خوله‌ک به‌ رۆنی نارگیل، ماساژی ژێر باغه‌ڵتان بکه‌ن. رۆنی نارگیل به‌هۆی ئه‌وه‌یکه‌ پڕه‌ له‌ ویتامین E، به‌ تێپه‌ڕ بوونی کات ژێر باغه‌ڵتان سپی ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها رۆنی نارگیل به‌ هۆی بۆن خۆشیه‌که‌ی، جۆرێکه‌ له‌ دێۆدۆرانت ( بۆن خۆشکه‌ری ژێر باغه‌ڵ) که‌ ژێر باغه‌ڵ بۆن خۆش ده‌کات.

4) لیمۆ

لیمۆ یه‌کێک له‌ پاککه‌ره‌وه‌ سروشتیه‌کانه‌ و هه‌روه‌ها پڕه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیی دژه‌ باکتریا و دژه‌ ئیلتهابات. هه‌ربۆیه‌ لیمۆ وه‌ک ده‌رمانی چه‌ندین جۆر نه‌خۆشیی پێست به‌کار ده‌هێنرێت. لیمۆیه‌ک له‌ت بکه‌ن و له‌ژێر باغه‌ڵتانی هه‌ڵبسوون به‌ ئارامی. پاش 10 خوله‌ک به‌ ئاوی سارد بیشۆنه‌وه‌. لیمۆ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ پێسته‌ مردووه‌کان لا ده‌با و پێست زیندوو ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆنی ژێر باغه‌ڵ خۆش ده‌کات، به‌ڵام پێوسیته‌ له‌پاش شوشتنه‌وه‌ی به‌ ئاوی ساد، به‌ کرێم ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ لیمۆکه‌تان تێ هه‌ڵسووه‌ چه‌وری بکه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌توانن لیمۆ له‌گه‌ڵ زه‌رده‌چێوه‌، هه‌نگوێن و ماستیش تێکه‌ڵ بکه‌ن بۆ به‌کار هێنانی دژ به‌ ره‌شایی ژێر باغه‌ڵ.

5) توێکڵی پڕته‌قاڵ

ئه‌مجار که‌ پڕته‌قاڵتان خوارد، توێلکه‌که‌ی فڕێ مه‌ده‌ن. توێلکی پڕته‌قاڵ به‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له‌ ژێر تیشکی خۆڕ دا ویشک بکه‌ن. پاشان به‌ باشی وردی بکه‌ن و بیهاڕن هه‌تا ده‌بێت به‌ پاودر. ئینجا پاودره‌که‌ له‌گه‌ڵ گوڵاو و شیر تێکه‌ڵ بکه‌ن. ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌ ماوه‌ی 10 هه‌تا 15 خوله‌ک له‌ ژێر باغه‌ڵتان هه‌ڵبسوون و ژێر باغه‌ڵتانی پێ ماساژ بده‌ن و پاشان به‌ ئاوی سارد بیشۆنه‌وه‌.

6) ئاردی نۆک

که‌مێک ئاردی نۆک له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ، زه‌رده‌چێوه‌ و ماست تێکه‌ڵ بکه‌ن. پاشان به‌ ماوه‌ی نیو کاتژمێر له‌ ژێر باغه‌ڵتانی هه‌ڵبسوون و ماساژی پێ بده‌ن. ئینجا به‌ ئاوی گه‌رم بیشۆنه‌وه‌.

7) شیر

شیر پڕه‌ له‌ ویتامین و ئه‌سیدی چه‌ور که‌ سوودی زۆریان هه‌یه‌ بۆ پێست. دوو که‌وچک شیر له‌گه‌ڵ که‌وچکێک که‌شک و که‌وچکێک ئاردی سپی تێکه‌ڵ بکه‌ن. به‌ ماوه‌ی 15 خوله‌ک له‌ ژێر باغه‌ڵتانی هه‌ڵبسوون و پاشان به‌ ئاوی سارد بیشۆنه‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌توانن جگه‌ له‌م گیراوه‌یه‌، شیر له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و زه‌عفه‌رانیش تێکه‌ڵ بکه‌ن و به‌هه‌مان شێوه‌ به‌کاری بهێنن.

8) سرکه‌

سرکه‌ش هه‌روه‌تر یه‌کێکی تر له‌و رێگایانه‌ی سپی کردنه‌وه‌ی ژێر باغڵ و رزگار بوون له‌ ورده‌ ره‌شاییه‌کانی ژێر پێسته‌. سرکه‌ له‌گه‌ڵ ئاردی برینج تێکه‌ڵ بکه‌ن، ئینجا له‌ پاش گه‌رماوێکی گه‌رم، به‌ماوه‌ی 10 هه‌تا 15 خوله‌ک له‌ پێستتانی بده‌ن و پاشان به‌ ئاوی گه‌رم دوباره‌ خۆتان بشۆنه‌وه‌. ئه‌م کاره‌ نه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یکه‌ ده‌بێته‌ هۆکاری سپی بوونه‌وه‌ی ژێر باغه‌ڵتان به‌ڵکوو هاوکات باکتری و خانه‌ مردووه‌کانی پێستیش به‌ ته‌واوی له‌ ناو ده‌با و بۆنی ناخۆشی ژێر باغه‌ڵیش له‌ناو ده‌با.

له‌ کۆتایی دا: بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاکامێکی باش بگه‌ن له‌م پێوه‌ندیه‌دا ، پێویسته‌ له‌ هه‌وته‌ دا دوو جار یان لانیکه‌م یه‌ک جار، یه‌کێک له‌م چاره‌سه‌ریانه‌ به‌کار بهێنن.

bn


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!