ئەم هێمايەی ڤايبەر بە واتای چی دێت؟

لەماوەی رابردوو بەرنامەی ڤايبەر بۆ سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس نوێکرايەوە بەکۆمەڵێک تايبەتمەندی و خزمەتگوزاری گرنگەوە.

لە گرنگترينی ئەو تايبەتمەندييانەش بە کۆدکردنی چاتەکان بوو، واتە کۆمپانيای گەشەپێدەری بەرنامەکە وای لە ڤايبەر کرد کە تەنيا نامەکان و چاتەکان ئەو کەسانە بيبينن کە ئەنجامی دەدەن و پێکەوە قسەدەکەن چونکە پێشتر وانەبوو دەتواندرا گروپە هاککەرەکان دزەی پێبکەن.

لە دوايين نوێکردنەوەی ڤايبەردا، هێمايەک لە هەندێ بەشی چاتکردنی بەکارهێنەران زيادبووە کە وێنەی قفڵێکە، زۆرێک ئەو پرسيارەيان بۆ دروستبووە، بۆچی ئەو قفڵە بەکاردێت و بۆ لە هەندێکی زيادنەبووە.

دروستبوونی ئەو قفڵەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کاتێک لەگەڵ کەسێکدا چات دەکەيت لە ڤايبەر، ئەگەر هەردوولا ڤێرژنە نوێيەکەی ڤايبەر بەکاربهێنن ئەوە ئەو قفڵە پێشان دەدات و مانای ئەوەيە ئەو چاتە پارێزراوەو تەنيا ئەو دوو کەسە دەيبينن بەڵام ئەگەر هێمای ئەو قفڵە دروست نەبووبوو ئەوە لايەنێکيان يان هەردووکيان ڤايبەرە کۆنەکە بەکاردەهێنن و نوێيان نەکردۆتەوە بۆيە چاتەکەشيان پارێزراو نييە و ئينکريپت نەکراوە.

هەربۆيە واباشترە هەموو بەکارهێنەرێکی ڤايبەر دواين ڤێرژنی ئەو بەرنامەيە بەکاربهێنن و لە گۆڕانکارييەکان ئاگاداربن چونکە لە هەر نوێکردنەوەيەکدا کۆمەڵێک تايبەتمەندی گرنگ و گۆڕانکاریی ئەنجام دەدرێت و زياد دەکرێت.

وێنەی قفڵەکە:

سه‌رچاوه‌ : خەندان


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!