راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

له‌ ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان  دا ده‌خوێنینه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك شارێك هه‌یه‌ كه‌ چه‌ندان خێزان له‌ خانووی جیاوازدا ده‌ژین ،  ئاسایی  جاده‌ ، بانك ، چێشتخانه‌  ……هتد هه‌مووی تێدایه‌ ‌ به‌ جۆرێك هه‌موویان له‌ ژێر یه‌ك ئاسمان دا ده‌ژین.

ئه‌م ڕسته‌ی سه‌ره‌وه‌ ‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه‌ به‌لاتانه‌وه‌ ، به‌ڵام شارێك له‌ باشووری ئالاسكادا هه‌یه‌ كه‌  هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ ژێر یه‌ك بنمیچ دا ده‌ژین و هه‌موویان نیشته‌جێی باڵه‌خانه‌یه‌كی 14 نهۆمین .

خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ كه‌ به‌ ویته‌ر ناسراوه‌ له‌ ئالاسكای وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌یر باڵه‌خانه‌یه‌ك كۆی كردوونه‌ته‌وه‌ .ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ به‌ شاره‌ ستوونییه‌كه‌ ناسراوه‌ ، هیچ كه‌س بۆ كاره‌كانی پێویست ناكات بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی بیناكه‌ ته‌نیا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی گه‌شت كردن بێت بۆ شارێكی تر .

ئه‌م شاره‌ نزیكه‌ی 200 كه‌سی تێدا ده‌ژی ، له‌و بینا 14 نهۆمییه‌ی كه‌ ناسراوه‌ به‌ تاوه‌ری بیگج ، ده‌زگای پۆلیس ، كڵێسا ، فرۆشگا ، قوتابخانه‌ ، زیندان ، سینه‌ما،هۆڵی جیمناستیك ،نه‌خۆشخانه‌ ، په‌رتووكخانه‌ ، حه‌وز هه‌مووی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چێشتخانه‌یه‌ك  له‌ نهۆمی خواره‌وه‌  وبارێكیش له‌ نهۆمی سێیه‌م.

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

سه‌یری ئه‌م شاره‌ له‌وه‌ دایه‌ كه‌ هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ قاچاغچیشه‌وه‌ هه‌موویان له‌ یه‌ك بینا ژیانێكی خۆش ده‌گوزه‌رێنن . پۆلیس به‌رزكه‌ره‌وه‌ ” ئه‌سانسێر‟ به‌كاردێنن بۆ ڕاوه‌دونانی به‌كارهێنه‌رانی ده‌رمانه‌ بێ هۆشكه‌ره‌كان . ڕووبه‌ری ئه‌م شاره‌ 51 كم دووجایه‌ ،13 م له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌. ‌ .

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

ئێستا ئابووری ویته‌ر زۆرتر گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی و كاری به‌نده‌ر و ڕاوه‌ماسی و گه‌شتیارییه‌ .و كۆمه‌ڵێ هێڵی  هاتووچۆی ئاوی هه‌یه‌ كه ‌به‌ هێڵه‌ ئاوییه‌كانی تری ئالاسكای ده‌به‌ستێته‌وه‌ .

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

ئه‌وه‌ی كه‌ بۆته‌ سیمای ویته‌ر و له‌ سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ئالاسكای جیاده‌كاته‌وه‌ بوونی تونێلێكی 2.5 میله‌  كه‌ تونێله‌كی  هاوبه‌شه‌ بۆ هێڵی ئاسنین و ڕێگایه‌كی یه‌ك سایدی ئۆتۆمبیلیشه‌ .

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

شوێنی نیشته‌جێی كه‌م و دیاریكراوه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێ گه‌شت بكه‌یت ده‌بێت پێشتر شوێن بگریت  ، زۆربه‌ی جاره‌كان گه‌شتیاره‌كان ته‌نیا له‌ ڕۆژه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن ، یان په‌یوه‌ندی به‌ هێله ئاوییه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ن .

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بیناكه‌ ده‌ژین ژماره‌یان كه‌مه‌ له‌ 40 كه‌س تێپه‌ڕناكات ، كه‌ ئه‌وانیش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ‌له‌ هێله‌كانی گواستنه‌وه‌ كارده‌كه‌ن له‌ به‌له‌مه‌كانیان یان وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر یان  ئه‌م چه‌ند موتێله‌ی بۆ گه‌شتیاران دروستكراوه‌ شه‌وانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ .له ‌شه‌وان تونێله‌كه ‌داده‌خرێت و ویته‌ر له‌ جیهان داده‌بڕێت تا به‌یانی .

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

ئه‌م شاره‌ سه‌ره‌تا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دروستكرا ، له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ سوپای ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان پلانی دانا بۆ دروست كردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌هێز له‌ ئالاسكا به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانیان له‌ چاڵاكییه‌كانی سوپای سۆڤییه‌ت له‌و نزیكانه‌ ، وویته‌ر شوێنێكی ستراتیژی بوو بۆ ئه‌م كاره‌ و له‌ ساڵی   1948 ز ده‌ست به‌ دروستكردنی كرا دوای چه‌ند ده‌ ساڵێك  وه‌ك شاری تارماییه‌كان بێ سوود مایه‌وه‌ .

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

 ” زۆربه‌ی خه‌ڵك‌ لێره‌ نامێننه‌وه‌ چونكه‌ ده‌ڵین كه‌ وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئێره‌ له‌ به‌ندیخانه‌ ده‌چێت ، به‌ڵام من ده‌ڵێم ئێمه‌ هه‌موومان له‌ خانووێك دا ده‌ژین ته‌نیا ژووری نووستنمان جیایه‌ ‟  ئه‌وه‌ قسه‌ی یه‌كێك له‌ دانیشتوانی بیناكه‌یه‌ كه‌ به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ باسی ده‌كات .

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی : خه‌نده‌ محمد شاهۆیی

سه‌رچاوه‌كان :

www.jakinney.com

www.youtube.com

www.sometimes-interesting.com

www.peykeiran.com

www.alaskapublic.org

www.gizmodo.com

ئه‌م په‌یجه‌ لایك بكه‌ن : https://www.facebook.com/Nwebunawa


راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

راپۆرت | شارێك كه‌ هه‌موویان له ‌ژێر یه‌ك  بنمیچ ”سه‌قف ‟ دا ده‌ژین :

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!