له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ئایكۆنه‌ نوێكانی فه‌یسبوك به‌كارمه‌هێنن

له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ئایكۆنه‌ نوێكانی فه‌یسبوك به‌كارمه‌هێنن

له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ئایكۆنه‌ نوێكانی فه‌یسبوك به‌كارمه‌هێنن

پۆلیسی به‌لجیكا هۆشداریده‌دات كه‌ ئایكۆنه‌ نوێكانی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌كارنه‌هێنن.

مانگی شوباتی رابردوو، وێڕای ئایكۆنی لایك، فه‌یسبوك پێنج ئایكۆنی نوێی بۆ كاردانه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك له‌سه‌ر پۆسته‌كان زیادكرد. به‌مه‌ش تا ئاستێك ئه‌وانه‌ی بێده‌نگكرد كه‌ داوایانده‌كرد ئایكۆنی دیسلایك واته‌ رقلێبون، دابنێت.

ماڵپه‌ڕی ئیندیپێندنتی به‌ریتانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، پۆلیسی به‌لجیكا هۆشداریداوه‌ كه‌ فه‌یسبوك له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئایكۆنه‌ نوێیانه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندێتیی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ده‌به‌زێنێت.

پۆلیسی به‌لجیكا ده‌ڵێت، فه‌یسبوك ئه‌م ئایكۆنه‌ نوێیانه‌ وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵك به‌كارده‌هێنێن و و دواتر بینا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چ كاتێكدا به‌كارهێنه‌ران مه‌زاجیان باشترینه‌، بڕیارده‌دات كه‌ چ كاتێك باشترینه‌ بۆ ریكلامكردن. بۆیه‌ هۆشداری ده‌دات كه‌ خۆیان له‌به‌كارهێنانی ئه‌و ئایكۆنانه‌ لابده‌ن تا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان، پارێزراو بێت.

پۆلیسی به‌لجیكا به‌ڕه‌سمی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاویكرده‌وه‌: “ئه‌و ئایكۆنانه‌ ته‌نها یارمه‌تی له‌گوزارشتكردن له‌هه‌سته‌كانت ناده‌ن به‌ڵكو یارمه‌تی فه‌یسبوكیش ده‌دات كاریگه‌ری ریكلامه‌كان له‌سه‌ر پرۆفایله‌كه‌ت بخه‌مڵێنێت”.

به‌وته‌ی‌ پۆلیس، له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی ئه‌و پێنج ئایكۆنه‌وه،‌ فه‌یسبوك بۆ ده‌ربڕینی بیروڕاكانت ده‌توانێت زیاتر به‌ ئاسانی پشتت پێ ببه‌ستێت و به‌وه‌ش یارمه‌تی فه‌یسبوك ده‌دات كه‌ باشترین شوێنی پرۆفایله‌كه‌ت بدۆزێته‌وه‌ بۆ ریكلام.

ئایكۆنه‌ نوێكانی فه‌یسبوك بریتین له‌ خۆشویستن و پێكه‌نین و سه‌رسوڕمان و خه‌فه‌ت و توڕه‌بون.

پێشتر فه‌یسبوك راگه‌یاندبوو، ئه‌و پۆستانه‌ی ئایكۆنی توڕه‌ییان زیاتره‌، زیاتر بڵاوده‌بنه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ : خه‌ندان- والی عه‌لی‌

 


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ئایكۆنه‌ نوێكانی فه‌یسبوك به‌كارمه‌هێنن

له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ئایكۆنه‌ نوێكانی فه‌یسبوك به‌كارمه‌هێنن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!