چۆنییەتی داگرتنی وەشانی تاقیکاری iOS 11 بۆ ئایفۆن و ئایپاد و ئایپود

 

دوای ئەوەی تیمی بەڕێوبەرانی ئەپڵ هەستان بە پێشکەشکردن و نماییشکردنی بەرهەمە نوێیەکانیان لە کۆنگرەکەی ئیمرۆدا، دەستکرا بە وەشاندنی وەشانی تاقیکاری 11 iOS و وەشانی تاقیکاری macOS High Sierra و  watchOS 4 و tvOS 11 بۆ هەموو گەشەپێدەران. هەر لەناو کۆنگرەکەدا خرایە ڕوو، کە وەشانی تاقیکاری گشتی لە کۆتایی مانگی حوزەیران دەخرێتە بەردەست هەموو بەکارهێنەران، ئەمەش واتە: لە ئێستادا تەنها گەشەپێدەران دەتوانن سیستەمە کارپێکردنە نوێیەکان بەدەست بهێنن.

ئەگەر لە پێگەی گەشەپێدەرانی ئەپڵدا هەژمارت هەیە، ئەوا تەنها ئەوا دەتوانیت لەڕێی ئایفۆن یاخود ئایپادەکەتەوە سەردانی پێگەی فەرمی گەشەپێدەرانی ئەپڵ بکەیت و زانیاری هەژمارەکەت بە درووستی بدەیت، پاشان لە بەشی Downloads سیستەمە کارپێکردنەکەت دابگریت.

بەڵام ئەگەر هیچ هەژمارێکت لەپێگەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ نییە، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە پڕۆفایلی داگرتنی هەموو سیستەمە کارپێکردنەکان بەدەستبهێنیت.

 

چۆنییەتی داگرتن

١. لەئامێرەکەتەوە کرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە.

 

 

٢. لەناو پەڕەکەدا بەستەری داگرتنی ٤ سیستەمە کارپێکردنەکە دەبینیت، لە ئامێرەکەتەوە کرتە لەسەر سیستەمی ویستراو بکە.

٣.  ئێمە لێرەدا وەشانی یازدەهەمی iOS وەکو نموونە وەردەگرین، بۆیە لە ئایفۆنەکەمانەوە یاخود ئایپادەکەمانەوە کرتە لەسەر بەستەری داگرتن(Download) دەکەین. سەیری نموونەوێنەکەی خوارەوە بکەن:

 

٤. دواتر پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە، کە زانیاری پڕۆفایلی سیستەمە کارپێکردنە تاقیکارییەکەی تێدایە، لەلای سەرەوە کرتە لەسەر Install بکە، پاشان پاسوۆردەکەت بدە (ئەگەر دانراوە).

 

٥. پاشان کرتە لەسەر Install بکە, پاشان دووبارە Install.

 

٦. دواتر خۆکارانە داوای Restart دەکات و ڕازی ببە. دوای Restartەکە، وەشانەکە بەسەرکەوتوویی لە Settings –> General –> Software Update پاشەکەوت دەبێت و دەتوانیت لەوێ دایبمەزرێنیت.

 

گرنگ: بەهیچ جۆرێک ئامۆژگاری دابەزاندنی وەشانی تاقیکاری ناکەین. ئەمە وەشانی بەکارهێنان نییە، بەڵکو وەشانی تاقیکارییە و بۆ خەڵکی ئاسایی ناشێت، چونکە تووشی کێشەو کێشەڵۆچکەی زۆر دەبنەوە لەکاتی بەکارهێناندا.

 

بەکارهێنەران دەتوانن لەدوای دامەزراندنی سیستەمە کارپێکردنەکە، وەشانەکەی لەڕێگەی نەرمەکاڵای iTunesەوە بگەڕێننەوە بۆ وەشانی فەرمی 10.3.2 یاخود 10.3.1.

 

ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری iOS 11 دەکەن:

 

سه‌رچاوه‌ و ئاماده‌كردنی : kitn تۆری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!