ئەم فێڵە بۆ سناپچات بزانن

 
سناپچات یەکێکە لەو بەرنامە سادانەی زۆرترین بەکارهێنەری هەیە و بەیەکێک لە سەرکەوتووترین ئەپەکانی هاوبەشپێکردنی وێنە و کورتە ڤیدیۆ دادەنرێت، بەڵام بەهۆی سادەییەکەیەوە خزمەتگوزارییەکانی زۆر سنووردارن، لەم بابەتەدا رێگەیەکتان نیشان دەدەین بۆ ناردنی مەسج بە گرووپ.

بەرنامەی سناپچات تایبەتمەندی مەسجی گرووپی تیادا نییە، بەڵام رێگەیەکی ئاسان هەیە بۆ جیاکردنەوەی کۆمەڵە کەسانێک کە بتەوێت بەخێرایی نامەیەکی بە کۆمەڵیان بۆ بنێریت.

سەرەتا گشت ئەو کەسانەی دەتەوێت لە هەمان کۆمەڵەدا بن، هێمایەکی هاوشێوەیان بۆ هەڵبژێرە، لەم نموونەیەدا ئێمە پشت بە هێمای کلیلەکە دەبەستین.

بۆ دەستکاریکردنی ناوی فرێندێک، پەنجە لەسەر پرۆفایلەکەی دابگرە و لە سێتینگەکاندا  “Edit Name” هەڵبژێرە.
پاشان هێماکەی بۆ زیاد بکە و “save” هەڵبژێرە.

لە ئێستاوە هەر کاتێک ویستت نامە بۆ کۆمەڵە کەسێکی دیاریکراو بنێریت لە سێرچەکەدا ئەو هێمایە دابنێ و گشت ئەو کەسانەو بۆ دەهێنێتە پێشەوە کە ئەو هێمایە لە ناوەکانیاندا هەیە و بە ئاسانی و بەخێرایی ناوی هەموویان هەڵبژێرە و نامەکەت بنێرە.


——————-
سه‌رچاوه‌ : xendan .org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!