لەفەیسبووک ئەمە بکە گەر هەموو خەڵک وشەی نهێنیەکەتیان زانی ناتوانن بچنە ژوورەوە

ئێستا هەمووان دەتوانن پەخشی ڕاستەوخۆی ڤیدیۆ لە فەیسبووک ئەنجام بدەن

بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین و ئەكاونتەكانمان زیاتر پارێزراو تۆكمەتر بێت بە سیكوریتی بەهێز و دوور بێت له‌ده‌ستى هاكه‌رزه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه‌ جێبه‌جێ بكه‌:-

 

 1-سه‌ره‌تا بچۆ بۆ بەشی settings لە فەیسبووكەكەت ئینجا Account Settings.

2- دواتر بەشی security. هه‌ڵبژێره‌.

3-ئینجا كلیك لەسەر login approvals on بكه‌ و خانەكەی چالاك بكە.

4- دوای ئەوە start setup داگرە.

5- پاشان له‌م هه‌نگاوه‌دا داوای ژمارى مۆبايلت لێ دەكات پێویستە ژمارەیەكی مۆبایل بنووسیت وا باشە ژمارەكەی خۆت بێت.

6-دوای ئەوەی ژمارەی مۆبایلت نووسی و confirmت كرد كۆدێك بۆ ژمارەكە دێت و كۆدەكە داخل دەكەیت و بەشی login approval چالاك دەبێت.

بەم شێوەیە تۆ بەهیچ شێوەیەك ترست لەسەر بردن و چوونە ژوورەوەی كەسی تر بۆ ناو فەیسبووكەكەت نامێنێ.

 

ئه‌م كردارانه‌ سووده‌كانى چييه‌:-

* یەكیك لەو سوودە گرنگانەی ئەمەیە كاتێك پاسۆردی فەیسبووكەكەت دەبردرێ یاخود هاك دەبیت كەسی بەرامبەر راستە پاسۆردەكەت دەزانێت، بەڵام گەر بیەوێت بێتە ناو ئەكاونتەكەت ناتوانێ و داوای كۆدێك دەكات كە بۆ ئەو ژمارەیە دەچێ كە تۆ داتناوە لە بەشی Login Approval.

* كاتێك كەسی بەرامبەر بییەوێت بچێتە ناو فەیسبووكەكەت لەكاتی داخل بوونی بۆ ناو ئەكاونتەكەت notifications بۆ تۆ دێت و ئاگادار دەكرێیەوە و دەڵێت كەسێك ویستوویەتی بێتە ناو ئەكاونتەكەت ئایا دەتەوێ پاسوۆردی ئەكاونتەكەت بگۆڕی یاخود رێی پێبدە بچێتە ژوورەوە.

* لە هەمان كاتدا كاتێك كەسێك بییەوێت بچیتە ناو فەیسبووكەكەت لای تۆ پێت دەڵێت كە لە چ شوێنەكە ئەو كەسەی ویستوویەتی بچێتە ناو فەیسبووكەكەت واتە location كەسی بەرامبەرت بۆ دیاری دەكات.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!