‌ڤايبەر بەکارهێنەرانی ئايفۆن و ئايپاد ئاگاداردەکاتەوە

 
.

لای هەمووان ئاشکرايە بەرنامەی ڤايبەر يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژيا و پەيوەندیيەکان، کە دەتواندرێت بەهۆی بوونی هێڵی ئينتەرنێتەوە پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆیی و کورتە نامەی پێبنێردرێت و ئەنجام بدرێت، ئەمە بێجگە لەوەی چەند تايبەتمەندييەکی بەسووديش لە خۆدەگرێت.

ئەم بەرنامەيە لەلايەن گەشەپێدەرەکانييەوە بەردەوام نوێدەکرێتەوەو چەندين گۆڕانکارييەکی نوێ و تايبەتمەندی ديکەی بۆ زياد دەکرێت، ئەمە بێجگە لەوەی لە رووی پاراستنەوە بەهێزتردەکرێت.

لە ئێستاشدا و بەشێوەيەکی فەرمی بەرنامەی ڤايبەر بۆ ئەو ئامێرانەی سيستمی ئای ئۆ ئێسيان لەسەرە نوێکراوەتەوە کۆمپانيای خاوەن بەرهەمەکەش داوا لە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئايفۆن و ئايپاد کرد ڤايبەرەکانيان نوێبکەنەوە.

بۆ ئەو کەسانەی بەرنامەکەشيان لە (ئاپ ستۆر) دابەزاندووە بچنەوە ئەو بازاڕە ئەلکترۆنييە و لەوێوە نوێی بکەنەوە واتە ئەپدەيتی بکەنەوە چونکە ئەوێ بازاڕێكی فەرمييە و دوورە لە هەموو جۆر فايلێکی خراپ و نادروست.

لە گرنترين ئەو نوێکردنەوەو زيادکراوانەی لەم ڤايبەرەدا هەيە بريتين لە:

– زانياریی زياتر دەربارەی گروپ چاتەکان، وەک زانينی کێ نامەکانی بينيوە و لايکی کردووە.

– دانانی ئامڕازی گەڕان.

– زيادکردنی بەشی بينينەوەی وێنە و ڤيديۆکان کە لەکاتی چاتکردندا هاتووەو نێردراوە.

– پاڵپشتی کردن لە سيستمی سێ رەهەندی.

– بەهێزترکردنی لايەنی پاراستن و هەڵگرتنی داتاکان.

iPhone Screenshot 1

iPhone Screenshot 2

iPhone Screenshot 5
سه‌رچاوه‌ : westga.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!