ناوەرۆکی لینوکس چییە ؟

ناوەڕۆکی لینوکس سیستەمێکی کارپێکردنی ئازادە و کراوەیە وەکوو یونیکس و لە ژێر بڕوانامەی GNU/GPL بڵاو دەبێتەوە.کراوەبون مانای ئەوەیە هەر بەکارهێنەرێک دەتوانێت دەستکاری بکات ،گۆڕانکاری تێدا بدات و تەواو ناوەرۆکی سیستەمەک ببینێت.ئەمەش هۆکارێکە بۆ پێسکەوتن و نەهێشتنی خاڵە لاوازەکان کە یەکێک لە فەلسەفەی سیستەمەکانی سەرچاوەکراوەیە.

گنو چییە ؟

خوێنەری بەڕیز بۆ زانیاری زۆرتر لە بارەی گنوم دەتوانی سەردانی ویکی چاوگ بکەی ، دیتنی ئەو نووسراوە زۆر بەسودە.

لە ساڵی ١٩٩١ لە زانکۆی هێلسینکی لە فێنلاند خوێنەرێک بە ناوی لینوس ترڤاڵدز دەستی بە نووسینی پرۆگرامێک کرد. پاشان لە سەرتاسەری جیهان لە لایەن گەشەپێدەران پێشکەوتنی بۆ کرا. جێگای سەرنجە کە تواڵدز سەرەتا لەسەر سیستەمێک کە جۆرێک یونیکسێکی چکۆلە”Minix “بوو کاری دەکرد. بەڵام بەڵینی دا کە سیستەمێک لە سەربنەمای UNIX درووستبکات .بەرێز تواڵدز لە نامەیێکی ئیلێکترۆنیکی هەواڵێکی بۆ دەست بەکاربوون لە سەر سیستەمێکی سەرچاوەکراوە نووسی.لە کاتێکی کەم سەدان کەس خوازیاری یارمەتی و گەشەپێدانی ئەم سیستەمە بوون.

تائێستا دابەشکراوەی زۆرمان هەیەکە لەسەر لینوکس درووستکراوەن بەڵام هەمویان لە ناوەڕۆکی لینوکس سوود وەردەگرن.

گەر بە کورتە باسی بکەم : لینوکس لە بوخچەیێک کۆد درووستکراوە کە پەیوەندی نەرمەکالا و ڕەقەکالا یەک دەخات بەمانای (ناوەڕۆک یا کێرنێڵ).بەشی دووهەم دابەشکراوەیێکی لینوکس (کە بەکارهێنەری ئاسایی بە لینوکسی دەناسن)لە ژمارەیێکی زۆر نەرمەکالا درووستبوە ، بۆ وێنە وەکو دابەشکراوەکانی رێدهەت (Redhat) ، دێبیان ( debian ) ، سلاکویر(Slackware) وجینتوو(Gentoo).

شایانی باسە کە ئەمرۆژە بە دابەسکراوەکانی لینوکس هەر لینوکس دەڵێین کە دروستەکەی گنۆ/لینوکسە بۆ ئەوە کە زۆرتری نەرمەکالاکان لەسەر بڕوانامەی گنۆ بڵاو بوونەتەوە.

linux-distro-dependency-graph

هاورێیان با بچین بۆ پرسیارەکەمان کە ناوەرۆکی لینوکس چییە ؟

هەروا کە گوتمان لە ساڵی ١٩٩١ تواڵدز لە پەیامێکی سەر هێڵ ،هەواڵێکی لە گرووپی comp.os.minix بڵاو کردەوە بەم دەقە :

“…من سیستەمێکی کارپێکردنی ئازاد کە وەکوو یونیکس گەورەنابێتەوە تەنها بۆ بیتاقەتی درووستکردوە ، کە لەسەر ڕێکخەرەکانی ئینتێڵ 80386 و 80486 کاردەکات.”

لەو کاتە پڕۆژەی گنۆم ژمارەیێکی زۆر لە وەردەکاریەکانی سیستەمی کارپێکرنێکی درووستکردبوو، بەڵام هێشتا مابووی کە کۆتایی پێبێنێت. بۆ وێنە ناوەڕۆکەکی لاواز و دوور لە دەستپێگەیشتن بوو.بەڵام ناوەڕۆکی نووسراوەی تواڵدز بۆ ئەم سیستەمە بەکاربرا و بەهێز بوو.

لە ساڵی ١٩٩١ کۆمپانیای B.S.D شوێنیکی بۆ ئەم سیستەمی کارپیکردنە دابینکرد.کەم کەم لە لایەن هاکەرەکان گەشەی پێدرا.

تایبەتمەندی :

سەرەتا لینوکس ناوی ناوەڕۆکی سیستەمێکی کارپێکردن بوو.وەشەی ناوەڕۆک بە نەرمەواڵەیێکی ئاست نزم ئاماژە دەکات(کە لە کەمترین ئاست لەگەڵ پەیوەندی ڕەقەکالا لە دیزاین و مێعماری سیستەم دا ئیشدەکات) کە لایەییک بۆ پاشکەوتکردنی داتا ،تۆڕ ،هاوسەنگکردن (Balancing) و خێرایی گواستنەوە چاودێری دەکات.سەرنج بدەن کە ناوەڕۆک سیستەمێکی تەواو نییە بەڵکو درووستکردنی سامانەیێک بە ناوەی ناوەڕۆکی لینوکس دەبێتە سیستەمی کارپیکردنی لینوکس.(زۆر کەس گشتی بە لینوکس دادەنێت کە ئەمە هەڵەیە)


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!