به‌ڤیدیۆ… كامێرایه‌كی‌ نوێ، چاڵه‌كانی‌ سه‌ر مانگ دێنێته‌ پێشه‌وه‌

به‌ڤیدیۆ… كامێرایه‌كی‌ نوێ، چاڵه‌كانی‌ سه‌ر مانگ دێنێته‌ پێشه‌وه‌
كامێرایه‌كی‌ نوێی‌ كۆمپانیای‌ نایكۆن كه‌ پێشه‌نگه‌ له‌ بواری‌ دورستكردنی‌ كامێرای‌ دیجیتاڵی‌، زوومێكی‌ به‌هێزی‌ هه‌یه‌و ده‌توانێت مانگ به‌جوانی‌ بهێنێته‌وه‌ پێشه‌وه‌.

كامێراكه‌ی‌ كۆمپانیای‌ نایكۆن له‌ زنجیره‌ كامێرای‌ CoolPixی‌ كۆمپانیای‌ ناوبراوه‌و ناوه‌ ته‌واوه‌كه‌ی‌ Nikon CoolPix P900ه‌.

توانای‌ زوومی‌ كامێراكه‌ 83x كه‌ ده‌توانێت شوێن و ناوچه‌ زۆر دوره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رنجڕاكێش بێهێنێته‌ پێشه‌وه‌.
هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی‌ مانگیان كردووه‌ كه‌ تێیدا به‌ڕوونی‌ ناوچه‌ چاڵه‌كانی‌ سه‌ر ڕووی‌ مانگ ده‌رده‌كه‌ون.

ته‌نانه‌ت به‌هۆی‌ ئه‌م كارمێرایه‌وه‌ ده‌توانێت هه‌ساره‌كانی‌ موشته‌ری‌ و زوحه‌ل بهێنێرنه‌ پێشه‌وه‌و مانگه‌كانی‌ هه‌ساره‌ی‌ موشته‌ری‌-ش به‌جوانی‌ هه‌ست پێ ده‌كرێن.

نرخی‌ ئه‌م كامێرا نوێیه‌ی‌ كۆمپانیای‌ نیكۆن ته‌نها 600 دۆلاری‌ ئه‌مریكیه‌و خراوه‌ته‌ زۆربه‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهانه‌وه‌.



به‌ڤیدیۆ… كامێرایه‌كی‌ نوێ، چاڵه‌كانی‌ سه‌ر مانگ دێنێته‌ پێشه‌وه‌

به‌ڤیدیۆ… كامێرایه‌كی‌ نوێ، چاڵه‌كانی‌ سه‌ر مانگ دێنێته‌ پێشه‌وه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!